riklam

پێنج راوچی ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 10:10 AM - 2019-05-27
.

.

پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركردنی پێنج راوچی له‌ سنووری سلێمانی پارێزگای راگه‌یاند.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، عمید هێمن كمرخان رایگه‌یاند: له‌  ئه‌نجامی  ده‌رچونی مه‌فره‌زه‌یه‌كی  به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی  بۆ سنووری گوندی باڵچوخ توانیان چوار راوچی ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ سه‌رقاڵی راوكردنی ماسی بوون، ده‌ستیشیان به‌سه‌ر تۆڕێكی ماسیدا گرتووه‌.

راشیگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پیره‌مه‌گرون توانیویانه‌ له‌ گوندی قه‌ره‌چه‌تان راوچییه‌ك ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ سه‌رقاڵی راوكردنی باڵنده‌ی كێویی بووه‌ و ده‌ستیش به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كانی راوكردنه‌كه‌یدا گیراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی وتیشی: له‌ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركراوه‌كان كراوه‌ته‌وه‌ رووبه‌ڕوی یاساكراونه‌ته‌وه‌.   

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی

13.jpg

14.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket