riklam

ئه‌مریكا باشترین چه‌كه‌كانی به‌ ژاپۆن ده‌فرۆشێت

جیهان 09:37 AM - 2019-05-27
.

.

سه‌رۆكی ویلایه‌ت یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر تاران ئاماده‌ بێت ئه‌وا من ئاماده‌م له‌گه‌ڵیان دابنیشم و گفتوگۆ بكه‌م.

كه‌مێك پێش ئێستا كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ چوو و هه‌ردوو لا  ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئارامی و ئاشتی له‌نیمچه‌ دووڕگه‌ی كۆریا كرده‌وه‌.

سه‌ره‌تا شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنی ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ژاپۆن هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ی دڵخۆشكردووه‌ و ئاماده‌شه‌ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور كۆببێته‌وه‌.

ئابێ وتیشی: له‌سه‌ر پرسی كۆریای باكوور وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوڕایه‌ و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه‌ بگێڕینه‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی باشترین به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌ك و كه‌پلوپه‌لی سه‌ربازییه‌ له‌ جیهان و باشترین چه‌ك به‌ ژاپۆن ده‌فرۆشین.

تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران وتی: واشنتۆن هه‌ڕه‌شه‌ نییه‌ بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێك و ئه‌گه‌ر ئێران ئاماده‌ بێت ئه‌وا ئه‌مریكاش ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌.

له‌باره‌ی كۆریای باكووریش وتی: هیوادارم كیم جۆنگ ئون ده‌رفه‌ته‌كان له‌ده‌ست نه‌دات و هه‌وڵبدات بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی وڵاته‌كه‌ی.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket