riklam

سکاڵاکاران چاویان بە شاسوار عبدالواحيد کەوت

کوردستان 09:43 PM - 2019-05-26
.

.

دادگا سكاڵاكەرانی رۆژنامەنووس و نووسەرانی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحیدو گرووپی  سۆشیال میدیای نەوەی نوێ رووبەروو كردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (26ی 5ی 2019) دادگای سلێمانی دانیشتنێكی رووبەروبونەوەی دادگاییكردنی بە ئامادەبوونی پێنج رۆژنامەنووس و نووسەری سكاڵاكەر ، لەبەرامبەر ئامادەبوونی (10) ئەدمینی پەیجەكانی (فایلی نهێنی و داهاتویەكی نوێ‌ و رۆژگوڵ و پەیج و ماڵپەری رۆژنامەو....)و شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆكی جووڵانەوەی نوێ‌ و (2) سكرتێری سەرۆكی جووڵانەوەكەو (2) پارێزەری ناوبراوان  رێكخست.

لەرووبەروبونەوەكەدا هەردوو سكرتێرەكەی شاسوار عەبدولواحید؛ لەبەردەم رۆژنامەنووس و نووسەران و دادوەری بەرێزدا ؛ دانیان بەوەدا نا ، كە فرمان و رێنماییان لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە وەرگرتووە بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو تۆمەت و بووختانە داتاشراوە جۆراوجۆرانەی كە بۆ ناوزڕاندنی ئێمەو ئەوانی تریش  لەماڵپەڕی (ڕۆژنامە)و پەیجە بندیوارو نهێنییەكانی بەشی سۆشیال میدیای (نەوەی نوێ)دا بڵاویان كردۆتەوەو ڕاستەوخۆ شاسوار عەبدولواحید خۆی دەقی بووختان داتاشین و تۆمەت هەڵبەستنەكانی داڕشتووەو بۆی ناردوون بۆ بڵاوكردنەوەو بەڤیزا كارتی ناوبراو ؛ ئەو ماڵپەڕو پەیجانە سپۆنسەر كراون و بەرێوەبراون ، ئەو كارانەش لەرێگەی گرووپ چاتێكەوە كراوە كە سكرتێرەكانی شاسوار عەبدولواحیدو لێپرسراوی بەشی سۆشیال میدیای (نەوەی نوێ) سەرپەرشتییانكردووە. 

ئێمە گەیشتینە ئەو قەناعەتەی كە بەشێك لەو (10) كەسەی ئێستا لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید دەستگیركراون ، كوڕی هەژارن و بوونەتە قووربانیی و  لەرێگەی هەندێك گووشارو فشارەوە ؛ ئیستیغلالكراون و بەكارهێنراون بۆ بەرێوەبردنی ئەوماڵپەڕو پەیجانە.

ئێمە لەیەكەم دانیشتنی رووبەرووبونەوە دادگاییەكەدا رایدەگەیەنین كە:

یەك: پرۆسەی رووبەرووبونەوە دادگاییەكە زۆر شەفاف و ئازاد بوو ،ئەدمینەكان ئەو راستییەیان دەخستە روو كە شاسوار عەبدولواحید چۆن ئەوانی بەكارھێناوە بەڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ لەرێگەی دوو سكرتێرەكەی و لێپرسراوی بەشی سۆشیال میدیای (نەوەی نوێ)وە  ؛ بۆ ناوزڕاندن و بڵاوكردنەوەی بووختان و تۆمەت و پەلاماردانی ئێمەو خەلكی تریش..

دوو: راستە ئێمە بەشێكین لەقووربانییەكان ، لەھەمانكاتدا داواكارین ئەم كەیسە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە یەكلا بكرێتەوەو ئێمە سوورین لەسەر سكاڵاكەمان و وەرگرتنی مافی خۆمان..

لەگەڵ رێزماندا...

كەمال رەئوف: سەرنووسەری ماڵپەری شار

نیاز سەعید: نووسەرو سیاسیی

تاریق فاتیح: سەرنووسەری هاوڵاتی

محەمەد هەورامی: رۆژنامەنووس

سیروان رەشید: رۆژنامەنووس

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket