riklam

شاسوار عەبدولواحید هەواڵی مانگرتنی رەتدەكاتەوە

کوردستان 06:49 PM - 2019-05-26
.

.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كە لەسەر سكاڵای پەرلەمانتاران و رۆژنامەنوسان بەتۆمەتی ناوزڕاندنیان و بەبڕیاری دادوەر دەستگیركراوە، لەناو زیندانی ئاسایش ئەو هەواڵانەی رەتكردوەتەوە كە لەسەر مانگرتنی لەخواردن بڵاوكراونەتەوە، تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردوەتەوە كە خۆی داوایكردوە بخرێتە ژووری تاكە كەسییەوە.

دكتۆرە بەسمە محەمەد مستەفا ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ كۆمسیۆنەكەیان وەك ئەركی خۆیان كە بەپێی یاسا مامەڵە دەكات، بۆ ئاگادار بوون لەبارودۆخی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ژمارەیەك لەئەندامانی نوسینگەكەی كە بەپێی بڕیاری دادگا لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون، سەردانی ئاسایشی گشتیان كردوە لەپارێزگای سلێمانی و لەوێ لەگەڵ لیوا ناسر مەولود لێپرسراوی ئەمنی لەئاسایشی سلێمانی كۆبوونەوەتەوەو پێی راگەیاندون كە ژمارەیەك زۆر سكاڵا لەلایەن پەرلەمانتاران و  رۆژنامەنوسانەوە بەتۆمەتی ناوزڕاندن لەسەریان تۆماركراوە.

وتیشی: بەیاوەری لیوا ناسر سەردانی دەستبەسەرو راگیراوەكانی نەوەی نوێمان كردو كاتێكیش لەگەڵیان قسەمان كرد تەئكیدیان لەسەر ئەوەكردەوە كە بارودۆخیان ئاساییەو مامەڵەیەكی مرۆڤانانەیان لەگەڵ دەكرێت، هەروەها بەشێوەی بەردەوامیش كەسوكارەكانیان سەردانیان دەكەن، شاسوار عەبدولواحیدیش لەكاتی گفتوگۆكەماندا لەگەڵیان پێیوتین خۆم داوامكردوە بخرێمە ژووری تاكە كەسییەوە.

ئەو ئەندامەی كۆمسۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ راشیگەیاند: شاسوار عەبدولواحید ئەو هەواڵانەشی رەتكردەوە كە گوایە لەخوادرن مانیگرتبێت، بەئامادەبوونی پارێزەرەكانیشی لەبەردەم دادوەری تایبەتدا وتەی خۆی پێشكەشكردوە.

باسی لەوەشكرد كە دەستگیركراوەكان لەڕێی كۆمسیۆنەكەیانەوە داویان لەكەناڵەكانی راگەیاندن كردوە هەواڵەكانیان لەناو زیندان و بارودۆخان  بە دروستی و زانیاریی بڵاوبكرێتەوە نەك هەواڵی بێبنەماو دوور لەڕاستی و چەواشەكاری بۆ مەبەستی تایبەت بەخۆیان.

 PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket