riklam

پۆلیس: ژنێكی بەساڵاچوو خۆی سوتاند

ژنان‌ 05:54 PM - 2019-05-26
.

.

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت لەقەڵادزێ ژنێكی بەساڵاچوو نەوتی كردووە بەجەستەی خۆیداو خۆی سوتاندوەو لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێركردوە. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، دەڵێت: سەعات 3:15 دەقیقەی ئێوارەی ئەمڕۆ 26ی ئایار تەرمی ژنێك بەناوی (م.خ.ك) لەدایكبووی 1934، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ئاشتی لەلایەن مەفرەزەكانی فریاكەوتنی پشدەر گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

رونیشیكردوەتەوە: ئەو ژنە لەماڵی خۆیاندا نەوتی كردووە بەجەستەی خۆیداو خۆی سوتاندوە، كە بەوتەی كەسوكاری باری دەرونی ناجێگیر بووە كە دایكی دوو كوڕ و سێ كچە.

دەشڵێت: دەستبەجێ تیمی لێكۆڵینەوەی بەڵگەوتاوانی پشدەر چونەتە شوێنی مەبەست بۆ كەشفكردن و هۆكاری راستەقینەی رووداوەكە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

PUKmedia ئاراز رەسوڵ - رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket