riklam

پیرۆزبایی بانكی زانیاری بۆ رێكخراوی ئازادی لاوان

ی.ن.ک‌‌ 05:40 PM - 2019-05-26
.

.

بانكی زانیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی یادی 20 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی لاوانی كوردستانەوە پەیامێكی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەكات.
دەقی پەیامەكە...

بەرێز/  ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان.

دوای سڵاو و رێز....
  لە یادی (٢٠) ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان پیرۆزبایەكی گەرم و ڕەند ئاڕاستەی سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی ڕێكخراوە هاوچەرخەكەتان دەكەین. سەرەڕای هەموو ئەو پرس و ئاریشە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووریی و كلتوریەكان، ئەو تەمەنەی لە كاری ڕێكخراوەیی و پەروەردە و پێگەیاندنی لاواندا بەڕێتان كردووە، توانیوتانە خزمەتێكی مەزن پێشكەشی لاوان و كۆی چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردی بكەن و هەمیشە پێشەنگ بن لە داكۆكی كردن لە خواست و مافی لاوانی كوردستان.
بە ئومێدین لە كار وچالاكی ڕێكخراوەیتاندا، بە سوود وەرگرتن لە سەرچاوە مرۆییەكانی لاوانی كوردستان ، گەشە و پەرەسەندنی زیاتر بە خۆتانەوە ببینن و ببنە نموونە لە هەموو مەیدانەكاندا.

هەمیشە سەركەوتووبن.


بانكی زانیاری (ی.ن.ك)

PUKmedia  تايبةت 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket