riklam

هەڵوێستی عەبدولمەهدی لەسەر دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم

عیراق 05:24 PM - 2019-05-26
.

.

 سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: هیچ دەستوەردانێك لەدۆسیەی ئازادكردنی نەجمەدین كەریمدا نەكردوەو لەناو فڕۆكەدا فوئاد حسێن پێیڕاگەیاندوە كە پارێزگاری پێشووی كەركوك دەستگیركراوە.

نوسینگەری راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەسەر دۆسیەی دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو  تیایدا دەڵێت: هەندێك كەناڵی راگەیاندن و كەناڵی ئاسمانی ناسراو كەسانی سیاسی وتیان سەرۆك وەزیران دەستوەردانی كردوە لەدۆسیەی ئازادكردنی پارێزگاری پێشووی كەركوك كە لە بەیروتی لوبنان لەلایەن ئینتەرپوڵەوە دەستگیكراوە، گوایە دەستوەردانەكانی سەرۆك وەزیرانیش لەسەر داوای بەپرسانی هەرێم بووە دوای پەیوەندییەك ئەوەش بەگوێرەی هەواڵە ناڕاستەكان.  

دەشڵێت: لەسەر ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەكی تەلەفونی لەنێوان سەرۆك وەزیرانی و بەرپرسانی هەرێم نەكراوە، تەئكید دەكەینەوە سەرۆك وەزیران ئاگاداری دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم نەبووە تا لە رۆژی دووەمدا ئازادكراوە، هەروەها هیچ دەستوەردانێكیشی لەبابەتەكە نەكردوە، لەكاتی گەشتێكیشیدا بۆ دەوڵەتی كوەیت لەگەڵ وەفدێك رەسمی لەلایەن فوئاد حسێن وەزیری داراییەوە پێیڕاگەیەنراوە كە پارێزگاری پێشووی كەركوك دەستگیركراوە. 

ئەوەش هاتووە:عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ روداوەكەدا داوای لێكۆڵینەوەی رەسمی و گرتنەبەری رێوشوێن و هەڵوێستی سەرپرسیارانەی كرد، چونكە ئەركێكی سیاسی و راگەیاندنە كە راستییەكان پێش لێدوانی نابەرپرسیارانەی و هێرشكردنە سەر دامەزراوەكانی دەوڵەت و كەساسیەت و هاووڵاتیانی رابگەیەنرێت.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket