riklam

ناوخۆی عیراق زانیاری نوێ لەسەر تەسلیمكردنەوەی نەجمەدین كەریم بڵاودەكاتەوە

عیراق 04:53 PM - 2019-05-26
.

.

ناوخۆی عیراق رایدەگەیەنێت داوایان لەئینتەرپوڵ و دەسەڵاتدارانی لوبنان كردوە تۆمەتباری هەڵاتوو نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوكیان تەسلیم بكەنەوە كە لەسەر ئیتخلاس لەلایەن دادگای عیراقەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوەو داواكراوە، دەشڵێت: تەواوی رێوشێوەی یاساییەكانی لەبارەی دۆسیەكەی ناوبراوەوە گیراوەتەبەر كە لەلوبنان گەشتی لێ قەدەغەكراوەو پاسپۆرتەكەشی دەستیبەسەرداگیراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەسەر دۆسیەی دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم پارێزگاری دورخراوەی كەركوك راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە لەسەر بنەمای ئەو هەواڵ و لێدوانانەی لەكەناڵەكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەت لەبارەی دۆسیەی تۆمەتباری هەڵاتوو داواكراو لەلایەن دادگاوەو كاردانەوەكانی دەستگیركردنی و ئازادكردنی بەكەفالەت لەلوبنان دەمانەوێت  راستییەكان رونبكەینەوە.

دەشڵێت: وەزارەتەكەمان دوای زانینی بابەتەكە لەڕێی فەرمانگە تایبەتەكانییەوە وەك نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی (ئینتەرپوڵ) تەواوی رێوشێوەی یاساییەكانی لەبارەی دۆسیەكەی ناوبراوەوە گرتوەتەبەر.

ناوخۆی عیراق تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردوەتەوە سەرجەم دۆسییەكان و گەڕانەوەی داواكراوانی هەڵاتوو كە لەلایەن یاساوە فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە وەك خۆی جێبەجێی دەكەن، راشیگەیاندوە: نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشوی كەركوكیش كە هەڵاتوەو لەلایەن دادگاوە داواكراوە لەفڕۆكەخانەی بەیروت دەستگیركراوە، ئەوەش لەئەنجامی چاودێرییەكی وردی وەزارەت و داواكردنی ئینتەرپوڵی عیراقی لە ئینتەرپوڵی لوبنانی بە بروسكەی ژمارە 8259 لە رۆژی 21ی ئایاری 2019دا، هەروەها ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە بەردەوامانەی هەیە بۆ تەسلیمكردنەوەی تۆمەتباری هەڵاتوو بە دادگای عیراقی بەتۆمەتی ئیختلاس و ئەو فەرمانی دەستگیركردنانەی بۆی دەركراوە.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەیدا دەڵێت: لەلایەن ئینتەرپوڵی لوبنانییەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە نەجمەدین كەریم بەكەفالەت ئازاد كراوەو پاسپۆرتەكەشی دەستبەسەركراوەو گەشتكردنیشی لێ قەدەغەكراوەو چاوەڕێ دەكەین تۆمەتبار بەپێی ئەو رێككەوتنەی پێشتر بۆ گەڕانەوەی داواكراون لەنێوان عیراق و لوبنان ئیمزاكراوە تەسلیمی عیراق بكرێتەوە.

 هەروەها دەشڵێت: لەگەڵ ئینتەرپوڵی لوبنانی و لایەنە یاساییەكانی ئەو وڵاتە لەسەر هێڵَە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان و تەسلیمكردنەوەی تۆمەتباری هەڵاتوو نەجمەدین كەریم بەدەسەڵاتی دادوەری لەعیراق.

باسیلەوەشكردوە: هەوڵەكانی وەزارەتەكەشمان لەگەڵ دەسەڵاتدرانی لوبنان بەردەوامەو هەر ئەنجامێكی دۆسیەكەش هەبێت بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكەین و تەئكید لەسەر ئەوەشدەكەینەوە كە درێخی ناكەین لەجێبەجێكردنی یاسای و مادە تایبەتەكان بەگەڕانەوەی تۆمەتبارانی هەڵاتوو. 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket