riklam

فڕۆكه‌یه‌ك لە درەختێك گیردەبێت

جیهان 03:40 PM - 2019-05-26
.

.

له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا فڕۆكه‌یه‌كی بچووكی تایبه‌تی كه‌ دوو هاووڵاتی به‌ته‌مه‌نی تێدا بووه‌، له‌نێوان لق و پۆی دره‌ختێكدا گیر بووه‌و دوای چه‌ند سه‌عاتێك گیانیان رزگاركراوه‌.


رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانیا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" دوێنێ شه‌ممه‌، دوو هاووڵاتی به‌ته‌مه‌ن  له‌كاتێكدا به‌فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌شتیان كردبوو، له‌نێوان چڵ و پۆكانی دره‌ختێكدا ماونه‌ته‌وه‌و گیریانخواردوه‌.


رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ ناچاربوون  بۆماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك له‌به‌رزاییه‌كانی نێو ئه‌و دره‌خته‌دابمێننه‌وه‌، تاكو تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به‌هانایانه‌وه‌ چوون.


هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ له‌به‌رزی 10 مه‌تر هه‌ندێك پێیانوابووه‌ كه‌ چوار مه‌تربووه‌ ماونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌وره‌ بووه‌، نه‌یانتوانیوه‌ خۆیان رزگاربكه‌ن، تاكو تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به‌هانایانه‌وه‌ چوون.


PUKmedia ئاژانسەكان 

 

tytuyuyi.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket