riklam

گه‌رمیان ..داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پزیشكه‌كان ده‌كرێت بۆ سه‌ر كاره‌كانیان

کوردستان 03:29 PM - 2019-05-26
.

.

یه‌كشه‌ممه‌ 26ی ئایاری 2019به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوینه‌ری داواكاری گشتی و قائیمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو


كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی مانگرتنی پزیشكه‌كانی سنوره‌كه‌ رێكخرابوو ، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند:" پێویسته‌ ئه‌و پزیشكانه‌ی مانیانگرتووه‌و كاره‌كانی خۆیانیان جێهێشتووه‌ ده‌ست له‌مانگرتن هه‌ڵبگرن و بڕۆنه‌وه‌ شوێنی كاره‌كانیان له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیانی هاووڵاتیان له‌پێش هه‌رشتێكی تره‌وه‌یه‌و ناكریت نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستی یه‌كان له‌ژێر هیچ پاساوێكدا دابخرێن یاخود دكتۆرێك نه‌بێت نه‌خۆشیان تێدا ببینێت".


سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی:" له‌مڕۆ به‌دواوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و مانگرتنه‌ كۆتایی پێنه‌هێنرێت و هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی ته‌ندروستی له‌ سنوری هه‌ر نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیدا ڕوبدات به‌رپرسیارێتی ئیداری و یاسایی ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی پزیشكه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستی یانه‌".


هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیانیشی ڕاسپارد هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ ئه‌و پزیشكانه‌ ئه‌نجام بدات كه‌ مانیان گرتووه‌و ڕێوشوێنه‌ ئیداری و یاساییه‌كانیان بۆ ڕوون بكاته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket