riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مان ده‌بێت

ی.ن.ک‌‌ 01:15 PM - 2019-05-26
.

.

فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كه‌ن.

هاوڕێ مه‌لا ستار ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ فراكسیۆنه‌كه‌مان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگدانیش بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌وا فراكسیۆنه‌كه‌مان چاوه‌ڕوانی بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی بانگهێشت كردوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌پێی خاڵی 5 و 6 له‌ برگه‌ی یه‌كه‌م له‌ ماده‌ی 4 له‌ یاسای ژماره‌ی 1ی ساڵی  2019(یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عیراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تاپه‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور. 

به‌پێی رێككه‌وتنی ئیمزاكراوی یه‌كێتی و پارتی، پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك و پرسه‌كانی به‌غدا یه‌ك پاكێجن و پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێن .


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket