riklam

پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم په‌رله‌مان كۆده‌كاته‌وه‌

کوردستان 12:12 PM - 2019-05-26
.

.

بڕیاره‌ سه‌عات 11 ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 28-5-2019 په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه‌، به‌پێی بڕگه‌ی سێی ماده‌ی 18 له‌ په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریانداوه‌ بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكه‌ن بۆ دانیشتنی ژماره‌ی 6 ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 28-5-2019 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 به‌پێی خشته‌كاری په‌رله‌مان له‌و ڕۆژدا كاری په‌رله‌مان به‌م شێوه‌ ده‌بێت سه‌ره‌تا خسته‌ڕوو و هه‌ڵبژاردنی پاڵێوڕاوه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌پێی خاڵی 5 و 6 له‌ برگه‌ی یه‌كه‌م له‌ ماده‌ی 4 له‌ یاسای ژماره‌ی 1 ی ساڵی 2019( یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عیراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور.  


PUKmedia تایبه‌ت

111.jpg

060519100833.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket