riklam

ئۆجه‌لان: په‌یامی مانگرتوان گه‌یشتووه‌

کوردستان 12:11 PM - 2019-05-26
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ 26-5-2019 پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیان له‌ئیسته‌نبوڵ ئه‌نجامداو تێیدا دوایین په‌یامی ئۆجه‌لان-یان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌كۆنگره‌كه‌دا پارێزه‌ران دیدوتێڕوانینی ئۆجه‌لان-یان ده‌رباره‌ی دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و مانگرتووان ئاشكراكردو رایانگه‌یاند، ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان خسته‌ڕوو، كه‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی له‌خۆی گرتووه‌و تێیدا ئۆجه‌لان داوایه‌كی له‌مانگرتووان كردوه‌ ئامانجه‌كانتان به‌دیهات و سه‌ركه‌وتن، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م مانگرتنه‌كانتان بشكێنن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، چه‌ندین كه‌س له‌ ته‌واویی كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان له‌مانگرتندان و داواكاری سه‌ره‌كیان لابردنی گۆشه‌گیرییه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket