عه‌قڵی مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر كۆمپیوته‌رێك شكست ده‌هێنێت

عه‌قڵی مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر كۆمپیوته‌رێك شكست ده‌هێنێت


26/5/2019 11:26:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

زانا چینیه‌كان ده‌رئاسا ده‌خولقێنن له‌ناو ئاپۆڕای شارازایانی زیره‌كی ده‌ستكرد ، به‌ دروستكردنی كۆمپیوته‌رێكی پڕۆگرامسازكراو كه‌ ده‌توانێت به‌سه‌ر عه‌قڵی مرۆڤدا سه‌ركه‌وێت له‌به‌شی ژیربێژی زاره‌كی تایبه‌ت به‌تاقیكردنه‌وه‌ی ڕیژه‌ی زیره‌كی IQ.

كاره‌كه‌ پشتی به‌ستووه‌ به‌ ته‌كنیكێك پێ ده‌ڵێن (فێربوونی قوڵ- Deep Learning) كه‌ ته‌ركیز ده‌كاته‌ سه‌ر گۆڕینی داتا وه‌رگیراوه‌كان بۆ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خه‌واریزمی كه‌ كۆمپیوتره‌كه‌ ده‌توانێت لێی تێبگات. هه‌روه‌كو زانراوه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی IQ له‌سێ به‌ش پێكدێت : پرسیاری ماتماتیكی و پرسیاری ژیربێژی و ژیربێژی زاره‌كی.

هه‌تا ئێستا كۆمپیوته‌ره‌كان توانیویانه‌ سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر مرۆڤ له‌ هه‌ردوو به‌شی سه‌ره‌تا، به‌ڵام كاتێك بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌سته‌بێت به‌ به‌شی سێیه‌م بۆ نمونه‌ : ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌ پۆلێنكردن و به‌راوردكرد “هاوشێوه‌ یان دژی ئه‌م وشانه‌ بدۆزه‌وه‌ “، “كام وشه‌ جیاوازه‌ له‌وانیتر” .. ئه‌م جۆره‌ پرسیارانه‌ كاره‌كه‌ زۆر قورس ئه‌كات له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كان ، هه‌ر ئه‌مه‌شبوو وایكرد په‌ره‌ به‌ته‌كنیكی – فێربوونی قوڵ بدرێت.

له‌ ڕابردوودا، ئه‌وپه‌ڕیی پێشكه‌وتن له‌پڕۆگرامسازی زیره‌كی ده‌ستكرد كه‌ پڕۆگرامسازه‌كان پێگه‌یشتبوون بریتیبوو له‌ بنیاتنانی خه‌واریزمیه‌ك كه‌ كاریده‌كرد له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ و شیكردنه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها نوسراو له‌ڕێی تۆڕه‌ ئینته‌رنێتیه‌كانه‌وه‌ له‌پێناوی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و جۆرانه‌ی په‌یوه‌ست ئه‌بێت له‌ڕێیی وشه‌كانه‌وه‌ وه‌ك ئه‌و ته‌كنیكه‌ی له‌ (سیری) ئه‌پڵدایه‌ یان ئه‌و ته‌كنیكی گه‌ڕان به‌ ده‌نگه‌ی گۆگڵ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر كاریگه‌رو قبوڵكراوبوو ئه‌و جۆره‌ به‌ڵام به‌شی خۆی هه‌ڵه‌ی تیابوو، بۆ هه‌ر وشه‌یه‌ك واتای خۆی هه‌بوو زیاتری نه‌بوو ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی زیره‌كی IQ كه‌ هه‌ر وشه‌یه‌ك چه‌ندان واتای جۆاروجۆری لێ دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆش ، به‌بۆنه‌ی كاره‌كانی زانكۆی زانست و ته‌كنه‌لۆژیای چینی به‌پاڵپشتی بنكه‌ی مایكرۆسۆفت بۆ توێژینه‌وه‌كان له‌ په‌كین ،ده‌توانرێت شێوازه‌ نه‌هجێكی نوێ بهێنرێته‌كایه‌وه‌ ، ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ ده‌توانێت جیاوازی بكات له‌نێوان هه‌موو پرسیاره‌كان ، وه‌ ستڕاتیژێكی گونجاو هه‌ڵبژێرێت ، به‌ زیادكردنی هه‌ندێك تێگه‌یشتنی ماتماتیكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ده‌توانێت جیاوازی بكات له‌نێوان وشه‌كان هه‌ر له‌ساتی یه‌كه‌مه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌ یارمه‌تی خه‌واریزمی كه‌ ئاماده‌كراوه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین وشه‌ی تاك كه‌ نزیك بن له‌ ڕووی واتای و كار بۆ دروستكردنی ڕسته‌یه‌كی زمانه‌وانی گونجاو.

له‌كێبڕكێیه‌كی تاقیكاریدا، 200 كه‌سیان دانا له‌هه‌موو ته‌مه‌ن و پیشه‌ جیاوازه‌كان، ئه‌نجامه‌كان چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو له‌ئاستی ده‌ربڕینی گروپه‌كه‌ كه‌ به‌جۆرێك چالاكی ئه‌قڵی مرۆڤ كه‌متربوو له‌ چالاكی ئامێره‌كه‌. ئه‌م كاره‌ش وا ئه‌كات زیره‌كی ده‌ستكرد هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ به‌ره‌و پێش بڕوات وه‌ ئه‌و جیاوازیه‌ی ده‌رخست كه‌ فێربوونی قووڵ هێنایه‌ كایه‌وه‌ وه‌ ده‌شیهێنێت له‌ داهاتوودا.


PUKmedia  / له‌ماڵپه‌ڕی تێك ئای-وه‌رگیراوه‌

وێنە هەواڵ
  • image04
  • قوباد تاڵه‌‌بانی پێشوازی له‌‌ عوسمان بایده‌میر ده‌كات

  • image04
  • لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران

  • image04
  • تەقینەوەیەك لە پاكستان 10 كوژراوی لێدەكەوێتەوە

  • image04
  • یەكەم هاوسەرگیری كچ و كچ لە ئێرلەندا

  • image04
  • دوای چه‌ندین ساڵ به‌فر له‌به‌غدا باری

  • image04
  • تاڤگەی سەهۆڵ

  • image04
  • 16 ساڵ بەسەر مورافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال-دا تێدەپەڕێت

  • image04
  • یادی 17 ساڵەی شەهیدبوونی سەركردە شەوكەتی حاجی مشیرو هاوڕێكانی


                                           

کوردناسێکی فینلەندی دووەم کتێبی لەسەر کەرکوک دەنوسێت


نوسەرێکی کوردناسی فینلەندی کتێبی دووەمی خۆی لەسەر کەرکوک بڵاودەکاتەوە.

کریستینا کۆیڤونێن ژنە نوسەری کوردناسی فنلەندی کتێبی دووەمی خۆی بە ناونیشانی کەرکوک شاری بابەگورگوڕ...


  دانیمارك.. سیمینارێك له‌ شاری هۆڕسنس به‌ڕێوه‌چوو
  كه‌نه‌دا، ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌له‌ به‌رز ڕاده‌گیرێت
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

له‌یادی ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لاندا

21 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ڕفاندن‌و ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دا.

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ناسراو به‌ئاپۆ، له&zwn...


  داعش و ململانێی سیاسی موسڵی وێرانتركردوە
  كەلار لەبارینی بەفر بێ بەشە


کاریکاتێر