riklam

رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان: ئازادی لاوان خه‌رمانێك له‌خزمه‌ته‌

ی.ن.ک‌‌ 11:09 AM - 2019-05-26
.

.

مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی ی.ن.ك پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادی لاوان ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...
به‌ڕێزان/ سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی
ڕێكخراوی ئازادی لاوان
بابه‌ت/ پیرۆزبایی
سڵاوێكی گه‌رم...
به‌ناوی مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌ڤاڵانمان له‌مه‌كته‌ب و ڕێكخراو و سه‌ندیكاو كۆمه‌ڵه‌ و ئۆرگانه‌كانی سه‌ر به‌مه‌كه‌ته‌به‌كه‌مانه‌وه‌، له‌یادی 20بیست ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستاندا، چه‌پكه‌ گوڵی پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراسته‌ده‌كه‌ین، له‌ ڕێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه‌ سڵاو ڕێز و پیرۆزباییمان پێشكه‌ش به‌ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌تان و سه‌رجه‌م لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین، ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، وه‌ك دیارییه‌كی قه‌شه‌نگی یه‌كێتیی نشتمانیی كوردستان بۆ لاوانی كوردستان به‌ بێ جیاوازی ، یه‌كێكی دیكه‌بوو له‌ ده‌ستكه‌وت و به‌خششه‌كانی (سه‌رۆك مام جه‌لال) و یه‌كێتی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، ڕێكخراوه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ، به‌پێی قۆناغه‌ جیاجیاكان، خه‌رمانێك له‌ خزمه‌ت و ده‌ستكه‌وتتان پێشكه‌ش به‌لاوانی كوردستان كردوه‌ ، هه‌رده‌م ده‌نگی حه‌قی لاوان بوون به‌ بێ گوێدانه‌، ئینتیمای حزبی و ڕێكخراوه‌ییان، هه‌میشه‌خوێندنگایه‌كی تێكۆشانی گه‌وره‌بوون، بۆ په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندنی سه‌دان و هه‌زاران لاو له‌ كوردستاندا، كه‌ له‌ئێستادا له‌ ئۆرگانه‌ حكومی و حزبی و ڕێكخراوه‌ییه‌كاندا ڕۆڵ ده‌بینن و جێگه‌ و پێگه‌یان دیاره‌، سه‌رباری بوونی قه‌یرانه‌ سیاسی و ئابوریه‌كان، بێدرێغی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا له‌خزمه‌تی لاواندابوون، له‌پێناوی به‌دیهێنانی خواست و خه‌ونه‌ ڕه‌نگاڵه‌ییه‌كانیاندا، ده‌خوازین ئه‌م یاده‌ ببێت به‌ خاڵێكی گرنگی وه‌رچه‌رخان به‌ئاراسته‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی وسه‌رده‌مییانه‌ له‌ ڕێكخراوه‌كه‌تان و شێوازی خه‌باتكردنتاندا، ئێمه‌ش له‌مه‌كته‌بی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان وه‌ك هه‌میشه‌ ئاماده‌ی پشتیوانی و هاوكارییتانین، له‌پێناو ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ ڕێكخراوه‌كه‌تان ولاوانی كوردستان به‌گشتی، ئومێده‌وارین به‌گیانی سه‌ره‌تاكانی خه‌باتكردنه‌وه‌ جه‌سور و ماندوونه‌ناسانه‌ كۆشش بكه‌ن بۆ داهاتویه‌كی پرشنگدار  بۆ كوردستانه‌كه‌مان و ڕێگاو به‌رنامه‌ و پلانی ته‌ندروست و سه‌رده‌میانه‌ بگرنه‌به‌ر، له‌ فشار خستنه‌ سه‌ر حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و خزمه‌ت به‌لاوانی بێكار و ڕاهێنان و ئاماده‌كردنییان بۆ ناوه‌نده‌كانی كاركردن، خه‌رمانی خزمه‌ت و ده‌ستكه‌وه‌ته‌كانتان بۆلاوان گه‌وره‌ و به‌رچاوه‌، درێژه‌پێدان و فراوانتركردنی ماندووبونی زیاتری ده‌وێت ، لێشتان ڕاده‌بینین له‌ ئاستی پێداویستی قۆناغه‌كه‌و چاوه‌ڕوانی لاواندابن، وه‌ك كه‌ هه‌بوون، جارێكی دیكه‌ پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆمانتان بۆ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌و هیوایه‌ی ساڵی ئاینده‌ی ته‌مه‌نتان پڕده‌ستكه‌وت و خزمه‌ت بێت بۆلاوانی كوردستان، هه‌رله‌م یاده‌شدا سڵاو و ده‌ستخۆشی ده‌نێرین، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ و له‌مێژووی (٢٠) بیست ساڵه‌ی ڕێكخراوی ئازادی لاواندا خه‌بات و خزمه‌تییان كردوه‌.


هه‌رشاد و سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتووبن.


مه‌كته‌بی ڕێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كانی
 ی.ن.ك

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket