riklam

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق: پشتگیری له‌ ئێران ده‌كه‌ین

عیراق 11:06 AM - 2019-05-26
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌دایه‌ و هاوكاتیش پشتگیری له‌ ئێرانی دراوسێ ده‌كات.

محه‌مه‌د حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبوونه‌وه‌ و پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ تاوتوێ په‌یوه‌ندییه‌كانیان كردووه‌.

محه‌مه‌د حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕێككه‌وتنه‌ پشووه‌كانیان تاوتوێ كردووه‌ و باسیان له‌دروستكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازییان له‌عیراق كردووه‌.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌ به‌خۆراگری به‌ره‌وڕووی هه‌ر جۆره‌ هێرشێك ده‌بنه‌وه‌ و ده‌شیانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو به‌هێز بێت.

زه‌ریف ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا له‌دژی ئێران پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌مریكا داوای له‌وڵاتان كردووه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان عیراق و ئێران زه‌ریف ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشوومان له‌گه‌ڵ عیراق به‌ خێرایی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket