riklam

قوباد تاڵه‌بانی: ئازادی لاوان هیوای ئێستاو ئاینده‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:35 AM - 2019-05-26
.

.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ بروسكه‌یه‌كدا پیرۆزبایی دامه‌زراندنی له‌ رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌...
به‌ڕێزان سكرتێری ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان
 ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و لاوانی چالاك
بیسته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م و له‌م یاده‌دا كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌مان له‌ یاده‌ مه‌زنه‌كه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتن وگه‌شه‌كردنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم.
له‌ ساڵانی ڕابردوودا "ئازادی لاوانی كوردستان" یه‌كێك له‌ كاریگه‌رترین و خزمه‌تكارترین رێكخراوی تایبه‌ت بووه‌ به‌ لاوان و هه‌میشه‌ پێشه‌نگی بیری نوێ و چالاكی نوێ و گه‌شه‌پێدانی ئه‌م توێژه‌ بووه‌ كه‌ هیوای ئێستاو ئاینده‌ی گه‌لی كوردن.
به‌هیوام ئه‌م ساڵیاده‌ ببێته‌ وێستگه‌یه‌كی گرنگ بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌ به‌سوده‌كانی پێگه‌یاندن و هوشیاركردنه‌وه‌ی لاوانی كوردو دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌و تواناكانیان و ئاراسته‌كردنیان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تكردنی كوردستان و ئه‌ركی ئێمه‌شه‌ هاوكارو یارمه‌تیده‌ر بین.
دووباره‌ پیرۆز بێت ساڵیادی رێكخراوه‌كه‌تان و گه‌لی كورد چاوی له‌هیممه‌ت و جوامێری و تواناو شاره‌زای لاوانه‌و ئێوه‌ن سامانی راسته‌قینه‌ی وڵات و مایه‌ی شانازیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
 
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket