riklam

بافڵ تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له‌ ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان ده‌كات

کوردستان 10:33 AM - 2019-05-26
.

.

به‌بۆنه‌ی 20 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی لاوانی كوردستان بافڵ تاڵه‌بانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان ، سكرتێرو ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان.

به‌بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌تان ،  گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م  ، رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، زاده‌ی پێویستی و خه‌باتی مه‌ده‌نییانه‌ی گه‌نجان و لاوانی ھه‌رێم بوو ،  وه‌ك پێویستییه‌ك، بۆ به‌ به‌دیھێنانی خواسته‌كانتان و به‌رجه‌سته‌كردنی مافه‌كانی لاوان .

له‌مڕۆشدا، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌كان ، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی رێكخراوه‌كه‌تان ،  زیاترده‌بێت ، كه‌ له‌ ئاست داوا وخواسته‌كانی لاوان بن و به‌ به‌رنامه‌و پرۆگرامی نوێ  درێژه‌ به‌ خزمه‌ته‌كانتان بده‌ن، وه‌ك ھه‌میشه‌ له‌ سه‌نگه‌ری داكۆكیكردن بن  له‌ مافه‌كانی گه‌نجان، بۆ كارو پرۆژه‌و ھه‌نگاوه‌كانی داھاتووشتان،  ھاوكارو پشتیوانتان ده‌بم.

ھه‌ر شادو سه‌ركه‌وتووبن

براتان
بافڵ تاڵه‌بانی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket