riklam

تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌ستیپێكرد

کوردستان 09:22 AM - 2019-05-26
.

.

تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26-5-2019 به‌ئاماده‌یی 33 هه‌زار و 126 خوێندكار له‌ پارێزگای سلێمانی تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی پۆلی 12 ده‌ستیپێكرد.

له‌باره‌یه‌وه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند كه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان كراوه‌.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك له‌ ئاسایش و كاره‌با و شوێن بۆ خوێندكاران دابینكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران به‌ ئاسووده‌یی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن.

 دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند: 33 هه‌زار و 126 خوێندكار له‌ به‌شی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی له‌ 605 هۆڵدا له‌پارێزگای سلێمانی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و هاوكاتیش داوای له‌میدیاكان كرد كه‌ باری ده‌روونی خوێندكاران له‌به‌رچاو بگرن و پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌رجۆره‌ هه‌واڵێك په‌یوه‌ندی به‌ په‌روه‌رده‌وه‌ بگرن.

جێی باسه‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا 4840 چاودێر و 605 سه‌رپه‌رشتیار و 605 هۆڵ دابینكراوه‌.

به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كان 234 هه‌زار و 332 خوێندكاری پۆلی 12 ئاماده‌یی و پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی و پیشه‌یی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و هاوكاتیش 112 هه‌زار و 585 خوێندكاری پۆلی 12ـی ئاماده‌یین، 118 هه‌زار و 383 خوێندكاری پۆلی 9ـی بنه‌ڕه‌تی و سێ هه‌زار و 364 خوێندكار پیشه‌یین كه‌ دابه‌شكراون به‌سه‌ر  چوار هه‌زار و 101 هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌دا.

PUKmedia تایبه‌ت
وێنه‌/ جه‌عفه‌ر جه‌لالی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket