riklam

تره‌مپ: چه‌كه‌ بچووكه‌كانی كۆریای باكوور نیگه‌رانم ناكه‌ن

جیهان 08:56 AM - 2019-05-26
.

.

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ند چه‌كێكی بچووك له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه‌ نابنه‌ هۆی نیگه‌رانی ئه‌و.

دۆناڵد تره‌مپ كه‌ به‌سه‌ردانێك له‌ وڵاتی ژاپۆنه‌، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن ڕایگه‌یاند: دڵنیایه‌ كه‌ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆی ده‌بێت و هاوكات تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ند چه‌كێكی بچووكی كۆریای باكوور ئه‌و نیگه‌ران ناكات.

 له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ژاپۆن، تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن بابه‌تی پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكووریان تاوتوێ كرد.

ماوه‌یه‌كه‌ دووباره‌ كۆریای باكوور ده‌ستیكردۆته‌وه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كانی خۆی و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و هاوكاتیش جۆن بۆڵتون ڕاوێژگاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كان له‌لایه‌ن كۆریای باكوور قابیلی قبوڵ نییه‌ و پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌.

PUKmedia سه‌رچاوه‌/ بی بی سی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket