riklam

ئـه‌مـڕۆ له‌ مێـژوودا

جیهان 08:21 AM - 2019-05-26
.

.

26مایو

رووداوه‌كان:
752: سه‌ره‌تاى مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى (دایبوتسو) له‌ تودائى-جى له‌ نارا.
1312: سوڵتانى مه‌غۆلى (محه‌مه‌د خودابه‌نده‌ ئولجایتو) هه‌ستا به‌ هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازى بۆ داگیركردنى وڵاتى شام.
1799: له‌دایكبوونى ئه‌لكسه‌نده‌ر پوشكین، رووناكبیر و ئه‌دیب و شاعیر و ناودارى جیهانى له‌ بتروسبۆرگى پایته‌ختى ئه‌وساى روسیاى قه‌یسه‌رى.
1865: كۆتایى جه‌نگى ئه‌هلى ئه‌مریكى كه‌ هه‌ڵگیرسا له‌ نێوان ویلایه‌ته‌كانى باكوور و ویلایه‌ته‌كانى باشوور له‌ ساڵى 1861ز كه‌ ویلایه‌ته‌كانى باكوور سه‌ركه‌وتن، و بووه‌ هۆى كوژرانى نزیكه‌ى نیو ملیۆن ئه‌مریكى و كۆتایى هێنان به‌ كۆیلایه‌تى له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.
1882: سه‌ره‌ك وه‌زیرانى میسر (مه‌حمود سامى بارودى) ده‌ستى له‌ كار كێشایه‌وه‌ بۆ په‌ستان له‌سه‌ر قبوڵكردنى خدێوى ئیسماعیل به‌ داواكارى ئینگلته‌ره‌ و فه‌ره‌نسه‌ به‌ ده‌ورخستنه‌وه‌ى (ئه‌حمه‌د عورابى) له‌ میسر.
1908: دۆزینه‌وه‌ى په‌ترۆڵ به‌ بڕێكى زۆر له‌ ئێران.
1915: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى تورك ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌دا كه‌ ناپاكى له‌ رژێمى تورك ده‌كه‌ن له‌ كورد و ئه‌رمه‌ن و ئاشورى.
1919: رزگارى كردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌كانى (شێخ مه‌حمودى حه‌فید) له‌ ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى به‌ریتانیا.
1921: جه‌عفه‌ر عه‌سكه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى پاشایه‌تى عێراق به‌ پاڵپشتى نوێنه‌رى به‌ریتانیا یاساى یه‌ده‌ك (ئیحتیات)ى بۆ سوپاى عێراق ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش یاداشتێك بوو بۆ لێدانى كورد و كوردستان.
1923: شانشینى یه‌كگرتوو بڕیاریدا كه‌ خۆرهه‌ڵاتى ئه‌رده‌ن وڵاتێك بێت ئۆتۆنۆمى تیا پیاده‌بكرێت و ئه‌میر عه‌بدوڵاى كوڕى شه‌ریف حسێن كوڕى عه‌لى حوكمى بكات  له‌ ژێر ناوى ئیماره‌تى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌رده‌ن.
1937: میسر چووه‌ ناو كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان.
1942: ده‌سپێكى شه‌ڕى (عین الغزاله‌) له‌ میانى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى.
1959: لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى نێوده‌وڵه‌تى بڕیارى تۆكیۆى دا بۆ به‌ستنى خولى ئۆڵۆمپى ساڵى 1964ز.
1961: ئیسرائیل وازى له‌ پرۆژه‌كه‌ى هێنا كه‌ بریتى بوو له‌ گۆڕینى ره‌وگه‌ى رووبارى ئه‌رده‌ن و ده‌ستیكرد به‌ راكێشانى ئاو له‌ به‌شى خۆرهه‌ڵاتى ده‌ریاچه‌ى ته‌به‌ریه‌.
1964: ئیمزاكردنى یه‌كگرتن له‌ نێوان عێراق و كۆمارى یه‌كگرتووى عه‌ره‌ب.
1966: راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى گۆیانا له‌ شانشینى یه‌كگرتوو.
1970: سه‌ركه‌وتنى فڕینى یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ى نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه‌ خێراتر بوو له‌ ده‌نگ له‌ یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت.
1976: هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵان.
1976: به‌ ئامۆژگارى مسته‌فا بارزانى سه‌ركردایه‌تى كاتى پارتى دیموكراتى كوردستان پێكهێنرا.
1979: گه‌ڕانه‌وه‌ى شارى عه‌ریش بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى میسر  به‌ پێى رێكه‌وتنى كامب دیڤید.
1985: تیاچوونى 40000 كه‌س له‌ به‌نگلادش به‌هۆى لافاویكى به‌هێزه‌وه‌.
1991: كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى سه‌ر به‌ هێڵه‌كانى (لاودا) ى نه‌مساوى له‌ نزیك (بانكۆك)ى پایته‌ختى (تایله‌ند) و بووه‌ هۆى مردنى 223 كه‌س.
1991: كۆمیته‌ى ماف و ئازادى كورد دامه‌زرا، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ ئه‌سته‌مبوڵ به‌ ئاماده‌بوونى 130 رۆشنبیرى كورد.
1993: دادگاى باڵا له‌ پاكستان (نه‌واز شه‌ریف)ى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ سه‌ر ته‌ختى ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكى پاكستانى تۆمه‌تباركرد به‌ تێپه‌ڕانى ده‌سه‌ڵات.
1993: كوژرانى (ره‌ئوف كامیل ئاكرێیى) له‌ دهۆك ئه‌ندامى به‌رزى رێكخراوى خه‌باتى كارگه‌رانى كوردستان، ره‌خنه‌ى له‌ ده‌سه‌ڵاتى 50 به‌ 50 گرتبوو.
1999: دامه‌زراندى رێكخراوى ئازادى لاوانى كوردستان
2000: له‌ شارى (گۆنتگن)ى ئه‌ڵمانى كۆنگره‌ى ساڵانه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌و گه‌لانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى نه‌مانیان لىَ ده‌كرێت به‌سترا، (دلشاد بارزانى) نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى خوێنده‌وه‌.
2001: یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانیه‌كان له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان (ئیداره‌ى هه‌ولێر) ئه‌نجامدرا.
2009: سه‌رۆكى فه‌ره‌نسى (نیكۆلا ساركوزى) بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى فه‌ره‌نسى كرده‌وه‌ له‌ (ئه‌بو زه‌بى) تا ببێته‌ یه‌كه‌مین بنكه‌ى سه‌ربازى فه‌ره‌نسى له‌ ناوچه‌ى كه‌نداو.
2011: سربیا رایگه‌یاند كه‌ سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى پێشوى سربى بۆسنه‌ جه‌نه‌رال (راتكو ملادیچ)ى ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ دادگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌دوایه‌وه‌ بوو به‌ تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كانى جه‌نگ.

له‌دایكبوون:
1478: پاپا كلیمنتى حه‌وته‌م، پاپاى كه‌نیسه‌ى رۆمانى كاسۆلیكى.
1566: سوڵتان محه‌مه‌دى سێهه‌م، سوڵتانى سیانزه‌هه‌مى ده‌وڵه‌تى عوسمانى.
1667: ئه‌براهام دى موافر، زاناى بیركارى فه‌ره‌نسى.
1799: ئه‌لكسه‌نده‌ر پوشكین، شاعیر و ئه‌دیبى روسى.
1867: شاژنه‌ مارى، ژنى جۆرجى پێنجه‌م، مه‌لیكى شانشینى یه‌كگرتوو.
1907: شێخ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن باقورى، پیاوى ئاینى میسرى.
1907: جون وین، ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1909: مات بسبى، یاریزانى تۆپى پێى ئوسكه‌تله‌ندى.
1928: جاك كیفوركیان، پزیشكى ئه‌مریكى.
1946: عه‌زیزه‌ راشید، ژنه‌ ئه‌كته‌رى میسرى.
1949: بام گریر، ژنه‌ ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1949: وورد كانینگهام، به‌رنامه‌سازى ئه‌مریكى.
1951: سالى راید، رائیدى ئاسمانى ئه‌مریكى.
1957: عه‌لا ئه‌سوانى، رۆماننوسى میسرى.
1957: نادین، ژنه‌ ئه‌كته‌رى سورى.
1961: سوعاد عه‌لى، ژنه‌ ئه‌كته‌رى به‌حره‌ینى.
1967: میكا یاماموتو، ژنه‌ رۆژنامه‌نوسى یابانى.
1967: هیلینا بونهام كارته‌ر، ژنه‌ ئه‌كته‌رى ئینگلیزى.
1968: ئه‌میر فریدریك، وه‌لى عه‌هدى دانیمارك.
1973: مه‌یسون عه‌زام، ژنه‌ راگه‌یاندكارى ئه‌رده‌نى.
1973: نیزال نه‌جم، ئه‌كته‌رى سورى.
1975: نیكى ئه‌یكوكس، ژنه‌ ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.
1977: لوكا تونى، یاریزانى تۆپى پێى ئیتالى.
1979: ئاشلى ماسارو، زۆرانبازى ئه‌مریكى.
1986: محه‌مه‌د راكان، یاریزانى تۆپى پێى كوێتى.

وه‌فات:
1883: عه‌بدولقادر جه‌زائیرى، دامه‌زرێنه‌رى ده‌وڵه‌تى جه‌زائیرى نوىَ و سه‌ركرده‌ى هێزى به‌رگریكارى دژ به‌ داگیركه‌رى فه‌ره‌نسى.
1908: غولام ئه‌حمه‌دى قادیانى، دامه‌زرێنه‌رى رێبازى ئه‌حمه‌دى.
1933: جیمى رۆجه‌رز، گۆرانیبێژى ئه‌مریكى.
1967: مارتن هایدگه‌ر، فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانى.
1970: عه‌بدولخالف تریس، رۆژنامه‌نوس و سیاسه‌تمه‌دارى مه‌غریبى.
1976: مارتن هایدگر، فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانى.
1989: دون ریفى، یاریزان و راهێنه‌رى تۆپى پێى ئینگلیزى.
1996: مه‌سعودى مه‌لا عه‌بدوڵاى شه‌ناخه‌یى ناسراو به‌ (بێبه‌ش) شاعیرى ناسراوى كورد، ساڵى 1932ز له‌ گوندى شه‌ناخه‌ى كه‌ندیناوه‌ى باشوورى هه‌ولێر له‌دایكبووه‌.
2008: سیدنى بولاك، ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێن و ئه‌كته‌رى سینه‌ماى ئه‌مریكى.
2014: فایزه‌ كه‌مال، ژنه‌ ئه‌كته‌رى میسرى.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژى نیشتمانى له‌ جۆرجیا.
رۆژى دایك له‌ پۆڵه‌نده‌.
رۆژى ماته‌مینى نیشتمانى له‌ ئوسترالیا.

PUKmedia     حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یى

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket