riklam

شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ: جێ په‌نجه‌تان له‌خزمه‌تكردنی لاوان دیاره‌

ی.ن.ک‌‌ 01:24 AM - 2019-05-26
.

.

به‌بۆنه‌ی 20ی ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستانه‌وه‌، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی كه‌ركوك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.


شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، له‌وپه‌یامه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌:" به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕێكخراوی ئازادی لاوان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، هیوام. وایه‌ ساڵی داهاتوو ساڵی گه‌شه‌كردنی ڕێكخراوه‌ییتان و ساڵی به‌دیهاتنی مافه‌كانی لاوان بێ له‌ژیانی باش و خزمه‌تی زیاتری لاوان".


رونیكردوه‌ته‌وه‌:" بیست ساڵی ڕابردووی ته‌مه‌نی ڕێكخراوه‌كه‌تان له‌ خه‌باتی كاری پیشه‌یی و دیموكراسیدا، خه‌باتێكی دوورو درێژو نه‌پساوه‌یه‌و هاوشانی ڕێكخراوه‌ هاوپێشه‌كانتان جێ په‌نجه‌تان دیاره‌ له‌خزمه‌تكردنی لاوان و هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌وتنی زیاتری لاوان له‌نێو كۆمه‌ڵگادا".


باسیله‌وه‌شكردوه‌:" ‎بۆ ساڵانی داهاتوو لاوان به‌ئومێده‌وه‌ چاوه‌ڕێی به‌رنامه‌و پلانی وردن بۆ خزمه‌تی لاوان و هه‌وڵدانی جدی به‌ به‌رنامه‌ی نوێوه‌ به‌ ئاراسته‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كارو ڕه‌خساندنی كه‌شی له‌بار تا لاوان بتوانن ئاوات و ئامانجه‌كانیان بهێننه‌ دی، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌میشه‌ بۆ سه‌رخستنی هه‌نگاوه‌كانتان هاوكارو پشتیوانتان ده‌بین".


PUKmedia تایبه‌ت 



‎ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket