riklam

عومه‌ر فه‌تاح: خزمه‌تی به‌رچاوتان به‌لاوانی كوردستان كردوه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:10 AM - 2019-05-26
.

.

عومه‌ر فه‌تاح  ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌په‌یامێكیدا وێڕای پیرۆزبایی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازاد لاوان،  هیوای كاری زیاترو پیاچوونه‌وه‌یان لێده‌كات


عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌وپه‌یامه‌یدا رایگه‌یاندوه‌:" له‌ یادی بیست ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م، كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابوردودا تائێستایش له‌ خه‌باتی رێكخراوه‌یی‌و مه‌ده‌نی خۆتاندا خزمه‌تی به‌رچاوتان به‌ لاوانی كوردستان كردووه‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا.


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" سه‌رباری خزمه‌ت‌و چالاكیه‌ زۆره‌كانتان، به‌ڵام هێشتا ئه‌ركی گه‌وره‌ ماوه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی‌و لاوان به‌تایبه‌تی، بۆیه‌ هیوادارم ئه‌م یاده‌ بكه‌نه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ پیاچوونه‌وه‌و دارشتنه‌وه‌ی شێوازی نوێ‌ خه‌بات‌و ئه‌و ئه‌ركه‌ نوێیانه‌ی پێویسته‌ ڕایپه‌رێنن". 


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket