riklam

په‌یامێك له‌راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:00 AM - 2019-05-26
.

.

به‌بۆنه‌ی یادی 20 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌و، خه‌بات و تێكۆشانی رێكخراوه‌كه‌ به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.


له‌و په‌یامه‌ی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستاندا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو:"   به‌بۆنه‌ی یادی (20) دامه‌زراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان پیرۆزبایه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سكرتێر‌و سكرتاریه‌ت‌و هه‌موو ئه‌ندامان‌و لاوانی یه‌كێتی ده‌كه‌ین، سڵاوی وه‌فاو ڕێزیش ده‌نێرین بۆ ئه‌و لاوه‌ تێكۆشه‌رانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندن‌و قۆناغه‌ جیاجیاكانی خه‌باتی رێكخراوه‌یی‌و دیموكراسی ئازادیی لاواندا به‌شداربوون".


 ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:" رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان،  له‌ دوو ده‌ییه‌ی ڕابوردودا، به‌ چالاكی جۆراجۆرو به‌شێوازێكی هاوچه‌رخ خزمه‌تی به‌هره‌و خولیای لاوانی كوردستانی كردووه‌و خه‌باتی له‌پێناوی چونیه‌كی لاوانی كچ‌و كوڕ كردووه‌ له‌ ماف‌و ئه‌ركه‌كاندا له‌ كورده‌واری دا".

 

  رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" له‌ ئێستایشدا،یادی دامه‌زراندنی ئازادیی لاوان له‌ هه‌لومه‌رجێكدا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌ركه‌كان‌و شێوازی ڕاپه‌راندنیان گۆڕاوه‌، خولیاو و كێشه‌و داوای لاوان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌و واپێویست ده‌كات بیره‌وه‌ری دامه‌زراندنی ئازادیی لاوان، بكرێت وێستگه‌یه‌كی تری جۆشدانه‌وه‌ی تێكۆشانی مه‌ده‌نیی و دیموكراسی ئازادیی لاوان  بێت بۆ هێنانه‌دی خواست و خولیاكانی لاوان و بره‌ودان به‌ به‌هره‌ و تواناكانیان. هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته‌ و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌ ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هۆشیاركردنه‌وه‌یان له‌ بیری توندڕه‌وی و په‌ره‌پێدانی گیانی لێبورده‌یی و ژیاندۆستی بكه‌نه‌ ئامانجێكی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه‌".


 له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه‌:"   ئه‌م یاده‌ به‌ ده‌رفه‌تیش ده‌زانین، جه‌خت له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بایه‌خێكی ته‌واوی بۆ رۆڵ‌و توانا‌و پێویستی به‌شداری لاوان هه‌یه‌ له‌ كاییه‌ جیاجیاكانی كورده‌واری‌و ژیانی حیزبی‌و خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستاندا، هه‌روه‌ك یه‌كێتی هه‌رگیز رۆڵ‌و قاره‌مانێتی لاوانی كوردستان له‌ خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا به‌تایبه‌تی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، له‌ بیر ناكات‌و وه‌ك شانازی‌و سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌ له‌ مێژووی یه‌كێتی‌و گه‌له‌كه‌ماندا ته‌ماشای ده‌كات". 

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket