riklam

داقوق.. ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب ژماره‌یه‌ك برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

کوردستان 11:33 PM - 2019-05-25
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو له‌كاتی چوونی هاووڵاتیان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ده‌خڵ و دانه‌كانیان شه‌ش كه‌س بریندار ده‌بێت.


ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و  له‌نێوان قه‌زای داقوق و گوندی عه‌ره‌ب كۆیی له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ ئاگر له‌ده‌خڵ و دانی جوتیارانی ناوچه‌كه‌ به‌ردراوه‌.


وتیشی: له‌كاتی هێنانه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌خڵ و دانه‌كانیان بۆمبێكی چێنراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری جوتیارانی ناوچه‌كه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌و دوو كه‌س به‌و هۆیه‌وه‌ برینداربووه‌.


جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی جه‌ختیكرده‌وه‌:هاوكات تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌و پۆلیسی داقوق له‌كاتێكدا ویستویانه‌ بچنه‌ هانای جوتیارانه‌وه‌و ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، بۆمبی چێنراو به‌ئۆتۆمبێله‌كانیان ته‌قیوه‌ته‌وه‌و چوار پۆلیس برینداربوون كه‌یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ شه‌هیدبووه‌، كوردەو ناوی هاوكار جەلیل كاكەییە.  .


ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: ئه‌و ده‌خڵو دانانه‌ی سوتاون، له‌زه‌وی توركمانه‌كانی ناوچه‌كه‌ن.


PUKmedia سامان یاروه‌یس 

 

yuyiyuo.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket