riklam

خورماتوو.. بۆ رێگریكردن لەئاگركەوتنەوە ژوورێكی هاوبەش پێكهێنرا

کوردستان 09:08 PM - 2019-05-25
.

.

دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌رواری ٢٠١٩-٥-٢٥ ئاگر له‌ گه‌نمی جوتیارانی كوردی گوندی شوراوه‌ی حه‌مه‌ غه‌ریب له‌ باكوری قه‌زای خورماتوو كه‌وته‌وه‌و به‌و خۆیه‌وه‌ به‌ده‌یان دۆنم زه‌وی له‌ده‌خڵ و دان سوتان.


هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی خورماتوو له‌ ڕاگه‌یندراوێكدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" كه‌ فه‌رمانی دكتور حه‌سه‌ن زه‌ین ئه‌لعابدین قائیمقامی خورماتوو ژوورێكی هاوبه‌ش له‌ تیمه‌كانی ئاگر كوژینه‌وه‌ و ئاو پێكهێنرا بۆ چاودێریكردنی ناوچه‌كه‌ له‌ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر و كۆنتڕوڵكردنی به‌ خێرایی بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌  ده‌خڵ و دانی هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌ نه‌گات.


به‌پێی زانیاریه‌كانی PUKmedia،   زیاتر له‌ حه‌فته‌یه‌كه‌ به‌ سه‌دان دۆنم زه‌وی ده‌خڵ و دانی هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌ ڕۆژانه‌ گڕ ده‌گرێت و ده‌سوتێن،  ئه‌و گوندانه‌ش بریتین له‌ گوندكانی" ئه‌لبو سه‌باح و شوراوه‌ی حه‌مه‌ غه‌ریب كه‌ كورد نشینن و ده‌كه‌ونه‌ باكور و باكوری ڕۆژ ئاوای قه‌زای خورماتوو، هه‌روه‌ها گونده‌كانی یه‌نگیجه‌ و بیر ئه‌حمه‌د و حلێوه‌ و چه‌رداغلو كه‌ زۆرینه‌یان عه‌ره‌ب و توركمانی سونه‌ن سه‌ر به‌ ناحیه‌كانی ئامرلی و سلێمان به‌گن كه‌ ده‌كه‌ونه‌ باشور و باشوری ڕۆژ ئاوای قه‌زای خورماتوو. 


 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket