riklam

سەعدی پیرە پەیامێك ئاڕاستەی رێكخراوی ئازادی لاوان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 08:55 PM - 2019-05-25
.

.

بەبۆنەی 20 ساڵەی دامەزراندنیانەوە سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان دەكات.


‎پەیامی پیرۆزبایی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌  بۆ ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان


‎له ٢٠_مین ساڵ رۆژی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان پیرۆزبایی لە ھەموو لاوانی  ئازاد لە کوردستان دەکەم، 

‎ئێمە وەکو " یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  " دووبارەی دەکەینەوە لاوانی ئێمە پێگەیشتوون تێگەیشتوون وە ھەست بە بەرپرسیارەتی دەکەن . کە ئێمە زۆر بەرز دەینرخێنن " یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  " لە دامەزراندنیەوە بەبێ توانا و ھزری سەرکردایەتیەکەی کە ٨٠% گەنج بوون نەیدەتوانی تەم و مژی رێکەوتننامەی جەزائیر رابماڵێت و بانگەشە لە دەستپێکردنی شۆڕشی نوێ-ی گەلەکەمان بکات ، بەڵێن تازە دەکەینەوە ھەمیشە پشت و پەنای لاوان بین چونکە ھەر لاوانی کوردستانن دوا رۆژی گەلەکەمان مسۆگەر دەکەن .

‎بەم بۆنەیەوە تەئکید لەسەر یەک ریزی گەلەکەمان و تەبایی ناو لایەنە سیاسیەکان دەکەم کە ھەر ئەوەیە تەنھا رێگا بۆ بەگژداچوونەوەی ھەر ھەرەشەیەک لە گەلەکەمان بکرێ و بەسەری دا زاڵبین ئیتر ھەربژین و شاد و سەرکەوتوو و سەربەرزبن


‎سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌

‎ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌گشتییه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان


PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket