riklam

دوای 2 رۆژ له‌دیارنه‌مانی به‌بێهۆشی دۆزرایه‌وه‌

کوردستان 07:52 PM - 2019-05-25
.

.

هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی گوندێكی سنوری گه‌رمیان دوای 2 رۆژ له‌دیارنه‌مانی به‌بێ هۆشی له‌ ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌داغ به‌بێ هۆشی دۆزرایه‌وه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هاووڵاتی " نه‌جمه‌دین حاجی موزیر" دانیشتووی گوندی به‌له‌كجاره‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی قه‌زوان كردن، چووه‌ته‌ قۆپی قه‌ره‌داغ، دوای دوو رۆژ له‌دیارنه‌مانی به‌بێ هۆشی دۆزرایه‌وه‌.


وتیشی: به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان خه‌ڵكێكی زۆری دانیشتوی قه‌ره‌داغ و خزم وكه‌سوكاری له‌قۆپی قه‌راغ به‌بێهۆشی دۆزیبویانه‌وه‌.


رونیشكرده‌وه‌: ناوبراو له‌دارێك له‌كاتی قه‌زوان كردن، كه‌وتبووه‌ خواره‌وه‌و بۆ ماوه‌ی 30 سه‌عات به‌بێهۆشی له‌وێدا به‌جێمابوو.


له‌باره‌ی ته‌ندروستیه‌وه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌: دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئێستا ته‌ندروستی زۆر باشه‌.


PUKmedia تایبه‌ت 

 

61328388_1024131204447537_6943294635234033664_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket