riklam

به‌غدا پێش جه‌ژن پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت

ئابوری 06:03 PM - 2019-05-25
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، به‌غدا پێش جه‌ژن پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت و پێویسته‌ پێش جه‌ژن حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ دابه‌شبكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق تائێستا پاره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردبێت، ئه‌وا گومان نیه‌ كه‌ پێش جه‌ژن پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.

وتیشی: حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی مانگی ئازاری له‌ 11ی مانگ نارد بۆ هه‌رێم، هه‌روه‌ها مووچه‌ی مانگی نیسانی له‌ رۆژی 17 مانگ نارد بۆ هه‌رێم، به‌ڵام به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ پێش جه‌ژن مووچه‌ی مانگی ئایار بۆ هه‌رێم بنێرێت، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم-یش پێویسته‌ پێش جه‌ژن مووچه‌ دابه‌شبكات.

PUKmedia دیار ستار

 

 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket