riklam

عیراق هه‌نارده‌ی نەوت و داهاته‌كه‌ى راگه‌یاند

ئابوری 04:49 PM - 2019-05-25
.

.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: له‌مانگی نیسانی رابردوودا زیاتر له‌ 103 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ھه‌نارده‌كراوه‌و داھاته‌كه‌شی زیاتر له‌ حه‌وت ملیار دۆلار بووه‌.

عاسم جیھاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كۆی نه‌وتی ھه‌نارده‌كراو له‌مانگی رابردوودا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی ناوه‌راست و باشوری وڵات گه‌یشتۆته‌ 100 ملیۆن و 635 ھه‌زار به‌رمیل، داھاته‌كه‌شی 6 ملیار و 819 ملیۆن و 902 ھه‌زار دۆلار بووه‌.

رونیشیكرده‌وه‌، بڕی ھه‌نارده‌كراوی نه‌وتی خاو له‌ كێڵگه‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری جه‌یھانی توركیا  2 ملیۆن و 570 ھه‌زار به‌رمیل بوه‌، داھاته‌كه‌شی گه‌یشتۆته‌ 173 ملیۆن و 513 ھه‌زار دۆلار، ھه‌روه‌ھا له‌ كێلگه‌ی نه‌وتی گه‌یاره‌شه‌وه‌ 783ھه‌زارو 598 به‌رمیل ھه‌نارده‌كراوه‌و داھاته‌كه‌ی 27 ملیۆن و 251 ھه‌زار دۆلار بووه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 67 دۆلار فرۆشراوه‌و له‌لایه‌ن 37 كۆمپانیای جیاوازه‌وه‌ له‌ به‌نده‌ره‌كاندا باركراوه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket