نامه‌یه‌كی هه‌ست بزوێن له‌ژووی ئیعدامه‌وه
ی.ن.ک 04:26 PM - 2019-05-25.
پۆڵا زیندانی له ژووری ئیعدامه‌وه له رۆژی 6-5-1990 ، وه‌سێتنامه‌یه‌ك بۆ كه‌سوكاری، كه به‌ئێسكی مریشك و به ده‌زووی خاولیه‌ك كه هه‌ڵیوه‌شاندوه، له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سڕه دووریویه‌تی نوسیوه، له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین چه‌ندان پاڵه‌وانی وه‌ك پۆڵا‌و شه‌هید مه‌لا عه‌لی شاعیر‌و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانیان، مێژوویان بۆ ئه‌م وڵاته دروستكرد.
پۆڵا زیندانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێب دوو به‌شی له‌سێداره‌دانی لێ بوو، به‌شه‌كه‌ی ئێمه كه‌به‌شی سیاسی بوو، هه‌ڵبه‌ته لای رژێم ناوه‌كه‌ی به‌شی (جرائم امن الدوله) واته تاوانه‌كانی ئاسایشی ده‌ڵه‌ت، به‌شه‌كه‌ی دیكه هه‌رله‌ته‌نیشت ئه‌م به‌شه‌ی ئێمه‌وه بوو به‌شی تاوانی جنائی بوو، گه‌لێك جیاوازی هه‌بوو له‌نێوان مافی زیندانیه‌كانی ئه‌م دوو به‌شه.
زۆرینه‌مان به‌هۆكاری بیرباوه‌ڕوكاری سیاسی و هه‌ڵوێستمان سزادرابووین، هه‌رچی ئه‌وانه دیكه‌یه به‌هۆكاری كوشتن و دزی و به‌رتیل و ده‌ست درێژی و تاوانه‌كانی دیكه سزادرابوون، ھه‌رچه‌نده ئه‌وانیش بۆخۆیان قوربانی ده‌ستی دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگاو خراپی په‌روه‌رده‌و نه‌بونی داد په‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و شه‌ر بوون.
ئه‌وان بۆیان ھه‌بوو دادگاییان بۆ چه‌ند جارێك دووباره بكرێته‌وه واته(ته‌میز)، هه‌روه‌ها بۆی هه‌بوو سزاكه‌یان بگۆڕدرێ ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كات بێ‌تاوان ده‌رده‌چوون هه‌رچی ئێمه‌یه ئه‌م مافه‌مان نه‌بوو.
ئه‌وان تا ئه‌و رۆژه‌ی له سێداره ده‌دران مافی دیداری كه‌سوكاریان ھه‌بوو، ئێمه له‌و رۆژه‌وه‌ی ده‌گیراین ئه‌م مافه‌مان نه‌بوو.
ئه‌وان له دوای له‌سێداره‌دیان ته‌رمه‌كانیان ئه‌دارایه‌وه به كه‌سوكاریان، ئێمه به‌ده‌گمه‌ن و به‌پێی باری سیاسی وڵات ئه‌گه‌رێكی لاواز هه‌بوو بۆ دانه‌ی ته‌رمه‌كانمان به‌كه‌سوكارمان، زۆرتر نه‌ئه‌درایه‌وه.
زۆر جار زۆربه‌مان ئیره‌ییمان به‌وان ده‌برد بێگومان له‌ڕووی مافه‌وه نه‌ك هۆكاری سزادانه‌كه‌مان.
هه‌ره ئاواته گه‌وره‌كه‌مان ئه‌وه‌بوو پێش له‌سێدارادانمان كه‌سوكارمان ببینین و دواماڵئاواییان لێبكه‌ین، به‌ڵام ئه‌م ئاواته نه‌ئه‌ھاته دی هه‌ربه‌و هۆكاره‌وه بوو هه‌ندیك كاری سه‌ره‌تاییمان ده‌كرد بۆ نوسینه‌وه‌ی ئه‌و وه‌سیه‌تانه‌ی كه‌پێمان خۆش بوو دوای له‌سێداره‌دانمان بگاته ده‌ستی كه‌س و كارمان، وه‌سیه‌ته‌كه‌مان له‌ناو جله‌كانماندا ئه‌شارده‌وه به‌وهیوایه‌ی جه‌لاده‌كان نه‌یبینن، به‌ڵكو ئه‌وكاته‌ی ته‌رمه‌كه‌مان ئه‌ده‌نه‌وه به‌كه‌سوكارمان له‌كاتی شتندا بیدۆزنه‌وه، ئه‌وه بۆخۆی ئه‌گه‌رێكی زۆر لاواز بوو، به‌ڵام ئێمه ئه‌و هه‌وڵه‌ی خۆمان ئه‌دا وه‌به‌شێوازی جیاواز وه‌سیه‌تی خۆمان ده‌نووسی.
هه‌ندێك پاكه‌تی شیره‌كانیان به‌كار ده‌هێنا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌م شێوه‌ی كه باسی ده‌كه‌م:پاكه‌ته‌كه‌یان ده‌كرده‌وه‌و له‌لایه‌كه‌وه قراغه‌كانیان لێئه‌كرده‌و وه‌ك كارتونێكی ته‌نكی لێئه‌ھات، دیوێكی لایلونێ پێوه‌بوه له‌ژێر لایلونه‌كه سلیفۆن بوو، ئه‌گه‌ر به‌ئامڕازێكی نووك تیژ له‌سه‌ری بنوسرێیت خه‌تێكی ره‌ش ده‌رئه‌كه‌وێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێسقانێكی مریشك یاخود ناوكی خورمایان تێژ ئه‌كرده‌وه وه‌ك پێنوس به‌كاریان ئه‌هینا، دوا وه‌سیه‌تی خویان پێی ده‌نوسی.
من بۆخۆم بیرێكی ترم بۆ ھات: ده‌رزییه‌كم له‌ئسقانی مریشك دروستكرد‌و تاڵه داوم له‌خاولییه‌كه‌ی عبدولزھره شكاره ده‌رھێناو له‌سه‌ر ده‌سته‌سڕه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌م وسیه‌ته‌م نوسی، هه‌ڵبه‌ته چنیم و به‌دیوی ناوه‌وه‌ی فالینه‌كمدا دوریمه‌وه.
ده‌قی وه‌سێتنامه‌كه.
بۆ دایك و باوكی به‌ڕێزم و خۆشه‌وستم، خوشك و برا ئازیزه‌كانم ..كاتێك ئه‌م نامه‌یه‌تان به‌ده‌ست ده‌گات من ماڵ‌ئاوایم له‌ژیان كردوه، داواكاریم له‌ئێوه‌ی ئازیز ئه‌وه‌یه غه‌مباو نیگه‌ران نه‌بن، ئه‌م رێگایه خۆم ھه‌ڵم بژاردوه‌و ئه‌مزانی ئه‌مه ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی.
ھه‌موو مرۆڤێك مردنی له‌سه‌ره به‌ڵام ھه‌موو كه‌سێك ئه‌م مردنه‌ی منی ده‌ست ناكه‌وێت .... لێم ببورن ئه‌گه‌ر به‌درێژای ژیانم ئه‌ركێكی گران بووبم له سه‌رتان، به‌داخه‌وه نه‌م توانی پاداشتان بده‌مه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی من ئه‌ركێكی گه‌وره‌ترم له‌سه‌ر بوو، زۆر سه‌رم به‌رزه به‌ئێوه، به‌وهیوایه‌م منیش توانیبێتم سه‌ربه‌رزیتان بۆ به‌جێبهێڵم.
یه‌كێتی خێزانه‌كمان ببارێزن ڕێزی دایك و باوكم بگرن، سڵاوم ھه‌یه بۆ ھه‌موو لایه‌ك.
بۆ زانای ھاوسه‌رم...كاتی لێدان و ھه‌ڵواسینم له‌تاو ئازاری گیانم ئه‌مویست نه‌هێنیه‌كانی دڵم بدركێنم، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی وێنه‌ی تۆوكه‌سانی ئازیزم ئه‌ھاته به‌رچاو، ئه‌موت نا نه‌كه‌یت بیدۆرێنیت دوا سامانی ژیانت.
گوڵه‌كم ئه‌بێت لێم ببوریت من زۆر قه‌رزارتم، به‌ته‌مابوم رۆژێك بێت بتوانم پاداشی ھه‌ڵوێسته جوانه‌كانت بده‌مه‌وه.
لێردا ھه‌ڵبه‌سته‌كه‌ی گورانت پێشكه‌ش ئه‌كه‌م(بڵێن به‌بوكی یه‌ك شه‌وه) ھه‌ستی خۆمی تێدا ئه‌دۆزمه‌وه به‌رامبه‌رت .
گوڵه‌كه‌م وابزانم ئێستا دایكی منداڵێكی، ھیچ سامانێكم به‌جێ نه‌ھشتوه بۆتان ته‌نها سامانی سه‌ربه‌رزی و شانازی نه‌بێت.
ئازیزه‌كه‌م پێمخۆشه به‌و شێوه‌یه ژیانی خۆت بژی كه به‌خته‌وه‌ری خۆتی تێدائه‌دۆزیته‌وه، داواكاریم پاراستنی خۆت و ناوته، خۆشم ویستی تا دوا ھه‌ناسه‌م، ڕێزم ھه‌یه بۆ ماڵه‌وه‌تان به‌تایبه‌تی دایكت، چاوی ئامانج و كه‌یفی و نه‌ورۆز ماچ ئه‌كه‌م، ڵێم ببوره.
ژووری ئعدام 6-5-1990 / رزگار
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18