riklam

وه‌زیرێكی ئه‌ڵمانیا: ڕه‌خنه‌ی گه‌نجه‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت

جیهان 03:44 PM - 2019-05-25
.

.

دوای ئه‌و هێرشه‌ی گه‌نجێكی ئه‌ڵمانی له‌"یوتوبه‌ر"كردیه‌ سه‌ر حزبه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌ڵمانیا،"هایكۆماس" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كه‌ سه‌ر به‌ پارتی سۆسیال دیموكراته‌كانه‌ داوایكرد گوێ له‌ڕه‌خنه‌ی گه‌نجان بگیرێت و  ئه‌و ڕه‌خنانه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بۆچون و ڕه‌خنه‌كانیشیانا كۆك نه‌بن.

داواشیكرد سیاسیه‌كانی ئه‌ڵمانیا باشتر بچنه‌ ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایتیه‌كانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی یوتوب و ڕه‌خنه‌ی گه‌نجه‌كان به‌هه‌ند وه‌رگرن  ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بۆچونه‌كانیشیانا نه‌بن، وتیشی: هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه‌ ڕه‌چاوی یۆتۆب و ده‌نگه‌ ناڕازیه‌كان نه‌كه‌ین ڕۆژانی هه‌ینی كاتێك باس له‌ دواڕۆژ ده‌كه‌ن كه‌ ناكرێ نكوڵی له‌به‌شداریكردنیان بكرێ چونكه‌ ئه‌و به‌شداریكردنه‌ی یوتوب ڕۆژانی هه‌ینی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ گه‌نجان چه‌ند بایه‌خ به‌سیاسه‌ت ئه‌ده‌ن.

هایكۆماس له‌لێدوانێكدا بۆپێگه‌ی ئه‌لكترۆنی "تی.ئۆنلاین"وتی..زۆرێك  هه‌ن هێشتا نازانن چۆن گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌مڕۆ ..له‌سه‌ر سیاسیه‌تیشه‌ له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ بگه‌نه‌ زانیاری داتاو ژماره‌كان،ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سیاسیه‌كان زۆرجار له‌ بازنه‌ی خۆیاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌ وتیشی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاربكه‌ین ده‌بێ هه‌میشه‌ هه‌وڵی مسۆگه‌ركردنی كۆمه‌ڵگا بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ش بپێكین ده‌بێ زیاتر كراوه‌بین و هه‌نگاوی تازه‌ بنێین.

گه‌نجێك به‌ناوی"ریزو"هه‌فته‌ی ڕابردو فیدیۆیه‌كی له‌"یوتوب"بۆماوه‌ی سه‌عاتێك بڵاوكرده‌وه‌ تیایدا هێرشێكی  توندیكرده‌ سه‌ر پارتی یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی و یه‌كێتی مه‌سیحی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌ خوشكی وپارتی سۆسیال دیموكراته‌كانی هاوپه‌یمانی حوكم و پارتی ڕاستڕه‌وی ئه‌لته‌رناتیڤ له‌پێناوی ئه‌ڵمانیا.

PUKmedia شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا

س: ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket