یاده مه‌زنه‌كه
ی.ن.ک 03:31 PM - 2019-05-25.
شه‌هریه ئه‌حمه‌د
له ساڵیادی دامه‌زراندنی ( ی ن ك ) و به‌رزڕاگرتنی ئه‌م یاده مه‌زنه جێی خۆیه‌تی پێداچوونه‌وه به به‌رنامه‌ی كار‌و په‌یره‌و پرۆگرام و كار‌و خه‌بات بكه‌ین تا ئه‌و جێ یه‌ی كه ده‌مانگه‌یه‌نێته كۆنگره، به‌ستنی كۆنگره پێویستیه به‌تایبه‌ت پاش كۆچی دوای مامی گه‌وره لاوازی زۆر به‌دیارده‌كه‌وێت له نێو ریزه‌كانی ( ی ن ك ) ئه‌مه‌ش مشتومری زۆری به دوای خۆیدا كێش كردووه هه‌مووان خوازیاری گۆرانكاری و چاكسازین، له غیابی هه‌ڤاڵی به‌رێز مام جه‌لال و به‌تایبه‌ت له‌م دوو ساڵه‌دا چه‌ندین گۆرانكاری سیاسی و ئابوری دۆخی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه به عێراقیشه‌وه له هه‌مووی گرنگتر هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بوو، به داخه‌وه نه‌مانتوانی نه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق نه كوردستان وه‌ك پێویست بین ، به دڵنیایشه‌وه هه‌مووان به‌رپرسیارین له ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵام تا ئه‌م وه‌خته هیچ هه‌نگاوێكی پێویست بۆ باشتر كردن و بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو نه‌نراوه به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه بابه‌تێكی تره‌و زیاتر هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام ئه‌وه به گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی ده‌زانم ئه‌گه‌ر تێ ی په‌رێنین و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نه‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵی چاكردنی دۆخی ئابوری و سیاسی نه‌كرێت به‌تایبه‌ت ناوخۆی ( ی ن ك ) ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاكانیش له‌ده‌ست ده‌ده‌ین ، بۆیه په‌له‌كردن بۆ به‌ستنی كۆنگره و ئه‌نجامدانی گۆرانكاری و هێنانه پێشه‌وه‌ی گه‌نجان و هه‌نگاو نان و گرتنه به‌ری رێ و شوێنی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویست ده‌زانم وه‌ك هه‌ر كادرێكی ( ی ن ك ) خوازیاری ئه‌وه‌م، چونكه به ئه‌نجامدانی كۆنگره ئه‌كرێ داهاتوویه‌كی باشتر بنیاد بنێین چونكه كۆنگره له خۆیدا هه‌ڵگری ئه‌و گۆرانكاریانه‌یه كه له ناخی هه‌ر یه‌كێكماندا په‌نگی خواردۆته‌وه یه‌ك له‌وانه‌ش كۆتایی هێنانه به كوتله و كوتله كاری و دیاری كردنی رێره‌وی سیاسی به‌و ئاراسته‌یه‌ی دۆخی یه‌كێتی پێ باشتر بكرێت و هێنانه پێشه‌وه‌ی كه‌سی شیاو بۆ ئه‌و شوێن و جێگایانه‌ی كه پێویستن ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ده‌بێت كه فلان و فیسار دووربخرێته‌وه له هه‌ندێك ده‌ست تێوه‌ردان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی چونكه ئه‌مه‌ش خاڵێكی تری لاوازیمانه به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه به گونجاو نازانرێت، له‌به‌ر ئه‌و پێگه جه‌ماوه‌ریه فراوانه‌ی كه یه‌كێتی خاوه‌نێتی ده‌بێت هه‌وڵی سه‌رله‌نوێ بنیادنانه‌وه‌و به‌گژاچوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ست و هه‌ولدانانه بده‌ین كه ده‌یه‌وێت یه‌كێتی لاواز و لاوازتر بكات، ئه‌مه‌ش به‌به‌ستنی كۆنگره ده‌كرێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22