riklam

ئه‌ڵمانیا.. پێشوازی له‌ نادیه‌ موراد ده‌كرێت

جیهان 03:27 PM - 2019-05-25
.

.

له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا" هایكۆ ماس" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاپێشوازی له‌ " نادیه‌موراد" كچه‌ كوردی ئێزیدی، باڵیۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی كردو له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باسیان له‌ بڕیاری 2467 ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به‌ نه‌هێشتنی تاوانی توندوتیژی سێكسی و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئێزیدی نشینه‌كان كرد، هاوكات ئه‌وه‌ش سه‌ردانی " هۆرست زیهۆفه‌ر" وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیای كردو له‌نزیكه‌وه‌ باردودۆخی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێزیدییه‌كانی ئه‌ڵمانیای به‌و به‌رپرسه‌ ئه‌ڵمانییه‌ ڕاگه‌یاندو داوایلێكرد كه‌ هه‌وڵی زیاتر بده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان بۆ گرتنه‌ خۆی ژنانی ئێزیدی ئه‌وانه‌ی بونه‌ته‌ قوربانی كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌كانی داعش و ئێستا ژیانێكی مه‌رگه‌ساتی ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌به‌نه‌سه‌رو پێویستیان به‌ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ هه‌یه‌.

PUKmedia بورهان ئه‌مین/ ئه‌ڵمانیا


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket