riklam

ئاماری خوێندكارانی به‌شدار له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان

کوردستان 03:17 PM - 2019-05-25
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماری خوێندكارانی 12 ی ئاماده‌یی و 9 ی بنه‌ڕه‌تی و ژماره‌ی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵی ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كان ئاشكراكرد. 

مه‌ریوان عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ 25-5-2019، به ‌PUKmedia  ی راگه‌یاند: سبه‌ینێ 26-5-2019، تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی و رۆژی دووشه‌ممه‌ 27-5-2019، تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، وتیشی: وه‌ك په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو كراوه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ سنووری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی 33138 خوێندكاری  قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، واته‌ به‌ زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌ییه‌كانیشه‌وه‌، كه‌  21598 خوێندكاری 12ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی و 10179 خوێندكاری به‌شی وێژه‌یی و 1361 خوێندكاری ئاماده‌ییه‌ پیشه‌ییه‌كان پێكدێت، ژماره‌ی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ش 605 هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌یه‌.

وتیشی: سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی 9 ی بنه‌ڕه‌تی، بۆ ئه‌مساڵ 34165  له‌ سنووری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ 628 هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket