riklam

نوێترین زانیاری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم

کوردستان 02:39 PM - 2019-05-25
.

.

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌رله‌مان سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرێت.

سه‌ركۆ ئازاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 25—5-2019، به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م رێكاره‌ یاساییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكراوه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كاتێك دیاری بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌، وتیشی: به‌پێی یاساو په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، پێویسته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان 48 سه‌عات پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان ئاگاداربكاته‌وه‌ بۆ ئاماده‌بوون بۆ كۆبوونه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: تائێستا وه‌ك په‌رله‌مانتاران ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سه‌رۆكایه‌ت په‌رله‌مان ئاگاداری ئه‌ندامان بكاته‌وه‌و بۆ كۆبوونه‌وه‌، به‌و پێیه‌ش ده‌بێت رۆژی سێشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ست پێبكات، كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم.

 PUKmedia زانیار مه‌جید 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket