riklam

ئه‌ڵمانیا له‌ چاندنی مناڵدان بۆ ژنێك سه‌ركه‌وتوبوو

جیهان 02:01 PM - 2019-05-25
.

.

نه‌خۆشخانه‌ی " تۆبینگن" بۆژنان له‌نه‌شته‌رگه‌یه‌كی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا كه‌ بۆ ژنێك كردبووی، له‌مڕۆژانه‌ هه‌رله‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ئه‌و ژنه‌ دوومنداڵی جمكی به‌یه‌كه‌وه‌ بوه‌و دكتۆره‌كان ئه‌مه‌یان به‌ ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن زانی بۆخۆیان وپیشه‌كه‌یان وپێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌یان، شایانی باسه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهاندا 40 حاڵه‌ت له‌مجۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كراوه‌و ته‌نها 10 یان سه‌ركه‌وتوبوون، له‌ نه‌خۆشخانه‌ پێشه‌نگه‌كانی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆیه‌ له‌ وڵاتی سوید كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی كردوه‌ له‌م بواره‌دا شاره‌زایی باشیان هه‌یه‌.

دكتۆر" ئۆربان فیزنگ" به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ بۆ كه‌ناڵه‌كانی میدیا وتی: ئه‌م پرۆسه‌یه‌ كه‌مێك ئاڵۆزه‌و نزیكه‌ی 50 هه‌زار یۆرۆشی تێده‌چێت، چونكه‌ نه‌خۆش بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌ژێر چاودێری و ڕێنمایی دكتۆره‌كاندا ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌ر خۆشیان سه‌رپه‌رشتی له‌دایكبونه‌كه‌ش ده‌كه‌ن.

PUKmedia بورهان ئه‌مین/ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket