riklam

ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك خواردنه‌وه‌ی كهولیدا ده‌گیرێت

کوردستان 01:27 PM - 2019-05-25
.

.

له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا رێگه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی ئاشكرای مادده‌ كهولییه‌كان گیراوه‌و فرۆشتنیشی سنوردار ده‌كرێت، له‌ دوو هه‌فته‌ رابردوشدا له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆردا گیراوه‌.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ بۆ رێزگرتن له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و رۆژووانان، قائیمقامیه‌تی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌و مانگه‌ دروستكردوه‌ كه‌ رێگری له‌ فرۆشتن و به‌ ئاشكرا خواردنه‌وه‌ی كهول ده‌كات و له‌ كاتی هه‌بونیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت.
وتیشی؛ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی، توانیومانه‌ تاراده‌یه‌كی زۆر باش ڕێگری له‌ خواردنه‌وه‌ی كهول به‌ ئاشكرا و له‌سه‌ر شه‌قام و  شوێنه‌گشتیه‌كان هه‌ر كه‌س و شوێنێك سه‌رپێچی كردبێت روبه‌روی لێپرسینه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاند؛ به‌شێك له‌ رۆژووانان سه‌ردانی شوێنه‌گشتیه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان له‌وشوێنه‌ی لێی دانیشتوون به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه‌ ناكرێت له‌م مانگه‌دا هه‌ستیان بریندار بكرێت و خه‌ڵكانێك هه‌بن له‌‌به‌رچاویانه‌وه‌ خواردنه‌وه‌ كهولیییه‌كان بخۆنه‌وه‌ و ببنه‌ مایه‌ی بێزاركردنیان.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ لیژنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك خواردنه‌وه‌ مه‌ستییه‌هه‌مه‌جۆره‌‌كاندا گرتووه‌، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی خواردنه‌وه‌كان له‌ناوده‌برێن، خاوه‌نی ئه‌و دوكانانه‌شی سه‌رپێچیان كردووه‌ روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket