riklam

قەڵادزێ.. دوو ژن سوتان

کوردستان 01:24 PM - 2019-05-25
.

.

لە دوو روداوی جیاجیادا لە سنوری راپەڕین ، دوو ژن بە هۆی سوتانەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە، کە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و یەکێکیان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاندوە: سەعات 3:30 دەقیقەی شه‌وی ڕابردوو ژنێك به‌ناوی ( س . ع . م ) له‌دایك بووی ساڵی 1986 پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین به‌ برینداری گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ له‌ حه‌مام به‌ ئاگر سوتاوه‌ و تائێستاش هۆكاره‌كه‌ی نادیاره‌، به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی ڕێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی 80%یه‌و به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی كه‌ دایكی 3 منداڵه‌.

هاوکات له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ سەعات 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنی 24-5-2019  كچێك به‌ناوی ( ب . م . ر ) له‌دایك بووی ساڵی 2002 پیشه‌ی كچی ماڵ دانیشتووی گوندی (گرتك) سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به‌ برینداری گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ به‌وته‌ی خۆی له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردن به‌هۆی گڕگرتنی بوتڵی غاز سوتاوه‌، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سوكاری ژنه‌كه‌ دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ ڕاگیركردنی هاوسه‌ری ( س . ع . م ). په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.


PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket