riklam

زۆرینه‌ی ئه‌ڵمانه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌رپۆشی منداڵانن

جیهان 01:10 PM - 2019-05-25
.

.

له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ وڵاتی نه‌مسا سه‌رپۆش وباڵاپۆشی منداڵان له‌ خوێندگه‌سه‌ره‌تاییه‌كان قه‌ده‌غه‌كرا، ئێستا له‌ئه‌ڵمانیاش مشتومڕێكی زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌و به‌نیازن هه‌مان بڕیاربده‌ن چونكه‌ به‌پێی ڕاپرسیه‌كان 60٪ زیاتری ئه‌ڵمانه‌كان پێیان وایه‌ پێویست ناكات منداڵانی سه‌ره‌تای سه‌رپۆش بپۆشن و ئه‌م كلتوره‌ له‌گه‌ڵ سیمای مۆدێرنی وڵاته‌كه‌یان ناگونجێت.

له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ له‌نێوه‌ندی سیاسی ئه‌ڵمانیدا بیتروبۆچۆنی جیاهه‌یه‌و لایه‌ن وڕێكخراوو كۆمه‌ڵه‌ ئیسلامیه‌كان له‌دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و پییان وایه‌ كه‌ده‌ستور ئازادی بۆ هه‌موان وه‌ك یه‌ك فه‌راهه‌م كردوه‌و ئه‌م بڕیاره‌ ئازادیه‌كان كۆتو به‌نده‌كات.

له‌ساڵانی رابردودا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌وروپادا زۆرێك له‌ وڵاتانی وه‌ك "به‌لجیكا و فه‌ره‌نسا هۆڵه‌ندا و نه‌رویج وسویسراو نه‌مسا" له‌شوێنه‌ گشتیه‌كاندا بۆ گه‌وران سه‌رپۆشیان قه‌ده‌غه‌كردو ژماره‌یه‌ك وڵاتیش كارله‌سه‌ر به‌یه‌كجاری قه‌ده‌غه‌كردنی باڵاپۆش ده‌كه‌ن و ئێستا قۆناغی سه‌رپۆسی مناڵان هاتۆته‌ گۆڕێ وله‌مباره‌یه‌وه‌ مشتومری توندهه‌یه‌.


PUKmedia / بورهان ئه‌مین.. ئه‌ڵمانیا

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket