riklam

حه‌رامكردنی حه‌جی VIP ره‌تده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 01:03 PM - 2019-05-25
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی ھه‌رێم په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت حه‌جی بازرگانی ئه‌نجامبده‌ن و ره‌تیشی ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ حه‌جه‌ حه‌رامبێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شێخ قاسم به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره‌ی ھه‌رێم به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ساڵانه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراق-ه‌وه‌، سعودیه‌ پشكی هه‌رێم له‌ حه‌جی بازرگانی كه‌ پێشی ده‌وترێت حه‌جی VIP دیاریده‌كات و ئه‌گه‌ر پێویستكا، ئێمه‌ش تیروپشكی بۆ ده‌كه‌ین.

وتیشی: ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌ی پشكی بازرگانی له‌ ژماره‌ی پێشكه‌شكاران زیاتر یان له‌ یه‌ك ئاستدا بوو ئه‌وا پێویست به‌ تیروپشك ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌متر بوو ئه‌وا تیروپشكی بۆده‌كرێت و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ ناوی پێشكه‌شكاران هه‌ڵده‌بژێردرێن.

 راشیگه‌یاند: وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی ھه‌رێم، ھه‌موو ئه‌و بۆچونانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ گوایه‌ ئه‌و جۆری حه‌جكردنه‌ حه‌رامه‌، چونكه‌ له‌ھه‌موو وڵاتانی ئیسلامیدا حه‌جی بێ تیروپشك كه‌ زۆرجار به‌حه‌جی (VIP) ناسراوه‌ بوونی هه‌یه‌.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket