riklam

داوای به‌كارنه‌هێنانی كیپا له‌جوله‌كه‌كان ده‌كرێت

جیهان 12:45 PM - 2019-05-25
.

.

ده‌زگای روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئازادانی جوله‌كه‌كانی ئه‌ڵمانیا، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری هێرشكردنه‌ سه‌ر جوله‌كه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ هۆشداری ده‌ده‌ن.


فلیكس كلاین به‌رپرسی ده‌زگای دژ به‌ئازاردانی جوله‌كه‌كان، له‌ئه‌ڵمانیا، رایگه‌یاندوه‌:" رێنمایی یه‌هودیه‌كانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م، كه‌ له‌شوێنه‌ گشتیه‌كان كیپا، هه‌مان كڵاوی سونه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیان به‌كار نه‌هێنن".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" هاوكات ده‌بێت پۆلیسی ئه‌ڵمانیا زیاتر فێربكرێن و زانیاری یاساییان پێبدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری هێزه‌كانی پۆلیس زانیاری ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر یاسا نیه‌".


فلیكس ئه‌وه‌شی وتووه‌:" ئاماری هێرشكردنه‌ سه‌ر هاووڵاتیان جوله‌كه‌ روویان له‌زیاتربوونه‌، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌س و گروپانه‌ی به‌و كاره‌ هه‌ڵده‌سن، له‌ راسته‌توندڕه‌وه‌كانن و كێشه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌كه‌نه‌ بیانوو".


PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket