riklam

ئه‌مریكا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

جیهان 12:29 PM - 2019-05-25
.

.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، ناردنی هه‌زارو 500 سه‌ربازی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یاند.

كیتی ویبلالگر جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، رایگه‌یاندوه‌:"  ئه‌مریكا هێزی تازه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كات".

وتووشیه‌تی:" سیاسه‌تی ئێمه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئێران گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت و هه‌روه‌ك سه‌رۆك كۆمارو وه‌زیری به‌رگری ئاماژه‌یان پێكردوه‌، شه‌ڕ روونادات".

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێرانه‌ بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ".


له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ مایكڵ گێڵدی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاندوه‌:" له‌و هێزه‌ 1500 سه‌ربازیه‌ی ئه‌مریكا، گروپێكی 600 كه‌سیان تایبه‌ت به‌سیستمی دژه‌ موشه‌كی پاتریۆت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" ئه‌و ژماره‌ سه‌ربازه‌كانی تر، به‌شی ئه‌ندازه‌ی و به‌شی زانیاری و ناساندنن".


PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket