riklam

داعش هێرش دەکاتەوە سەر جوتیاران

کوردستان 12:16 PM - 2019-05-25
.

.

تیرۆرستانی داعش هێرش دەکەنە سەر جوتیاران و بەروبومەکانیان دەسوتێنن و مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان دروست دەکەن.

رەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی کۆمیتەی مەخمووری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: شەوی رابردوو ٢٤-٥-٢٠١٩ تیرۆرستانی داعش لە ناوچەکانی نێوان تلول باج و جمیلە و شەرگات هێرشیان کردوەتە سەر جوتیاران و خاوەن دەراسەکان.

وتیشی: لە ئەنجامی ئەو هێرشە چوار هاوڵاتی کوژراون و دواتر ئاگریان لە دەغڵ و دانی جوتیاران بەرداوەو هەتا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

ماوەیەکە تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانە کە هێشتا بونیان هەیە هێرش دەکە سەر جوتیاران و بەروبومەکانیان دەسوتێنن و مەترسیان بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دروستکردوە.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket