riklam

كاركردن له‌ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر راگیرا

کوردستان 12:00 PM - 2019-05-25
.

.

كاركردن له‌ پڕۆژه‌ی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر راگیراوه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری 51 دۆنم زه‌وی درووستبكرێت و له‌رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2018 به‌ردی بناغه‌كه‌ی دانرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، ئێستا كاركردن له‌پڕۆژه‌ی درووستكردنی باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ راگیراوه‌ و سه‌رجه‌م ستافی كاركردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ بۆماوه‌ی یه‌ك مانگ نێردراونه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پشوو.

هه‌رچه‌نده‌ هیچ لایه‌نێكی حكومه‌تی هه‌رێم و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر به‌ڕه‌سمی راگرتنی پڕۆژه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام پێده‌چێت هۆكاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ هه‌بێت.

كونسوڵخانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگای هه‌ولێر-شه‌قلاوه‌ و له‌ 4ی ته‌موزی 2018 له‌ڕێو ره‌سمێكدا به‌ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق و كین گرۆس كونسوڵی گشتی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حزبی و حكومی هه‌رێم و دیپلۆماتكارانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق و كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون.

دروستكردنی بینای كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، به‌و قه‌باره‌یه‌ ده‌بێته‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه‌ی دیپلۆماسی ئه‌مریكا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و تێچووه‌كه‌شی 600 ملیۆن دۆلاره‌، باڵه‌خانه‌كه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی 20 هێكتار كه‌ ده‌كاته‌ 200 هه‌زار مه‌تر دووجا له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر – شه‌قڵاوه‌ دروست ده‌كرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

14.jpg

15.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket