riklam

تاقیكردنەوە گشتییەكانی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكات

کوردستان 11:15 AM - 2019-05-25
.

.

سبەینێ تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە ھەرێمی كوردستان دەستپێدەكات، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلیمانیش رایدەگەیەنێت: سەرجەم ئاكادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكە تەواو بووە.

مەریوان عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: سبەینێ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و رۆژی دووشەممە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

مەریوان عومەر ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی چشووەكانی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە تاقیكردنەوەكان ماوەكەی درێژ دەبێتەوەو تا 18-6 دەخایەنێت.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بۆ رێگریكردن لە غەشكردن دەستیگرت بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە ئامێری غەشكردن كە لەجلوبەرگدا شاردرابوونەوە.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند: دوو تۆمەتبارمان دەستگیركردوە كە زیاتر لە 300 ئامێریان پێبووە كە ئامێرەكان بۆ غەشكردن لەكاتی‌ تاقیكردنەوەكان ئامادەكراون، ئامێرەكانیش لەناو جلوبەرگدا شاردراونەتەوە.

هەر لەكۆنگرەكەدا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری‌ گشتی‌ پەرورەدەی‌ سلێمانی‌، لەگەڵ دەربڕینی‌ سوپاسگوزاری‌ بۆ هێزەكانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كە هەماهەنگ و هاوكاریانن و دەستیان بەسەر چەندین كەرەسە و ئامێردا گرتووە، وتیشی‌: رێكاری‌ پێویست گیراوەتەبەر و هەركەسێك هەوڵی‌ غەشكردن بدات رووبەڕووی‌ سزادەبێتەوە.


PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

66666.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket