riklam

به‌وێنه‌.. بارهه‌ڵگرێك كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ست ده‌دات

کوردستان 10:42 AM - 2019-05-25
.

.

به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌ رێگای كه‌لار – سلێمانی كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستدا و  هاتوچۆش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25-5-2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ نزیك گوندی چاڵه‌ڕه‌شی رێگای كه‌لار – سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مان فلات) به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه‌ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و خۆی كێشاوه‌ به‌ راگری لاته‌نیشتی شه‌قامه‌كه‌دا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، زیانی ماددی به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ و راگری شه‌قامه‌كه‌ كه‌وتووه‌ و مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌زوویی گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket