riklam

19 خوێندكار گیانیان له‌ده‌ستدا

جیهان 10:20 AM - 2019-05-25
.

.

دوای چوونی ژماره‌یه‌ك خوێندكار بۆ سه‌نته‌رێكی زانستی له‌ ویلایه‌تی غوجاراتی رۆژئاوای هندستان، به‌هۆی گڕگرتنی ئه‌و بینایه‌ی تێیدا مابوونه‌وه‌ 19 خوێندكار گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ 16یان كچن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25-5-2019، رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیندیا بڵاوی كرده‌وه‌، دوێنێ هه‌ینی به‌هۆی گڕگرتنی سه‌نته‌رێكی بازرگانییه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شاری سوراتی هیندستان، 19 خوێندكار گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ 16یان كچن و ته‌مه‌نیان له‌ خوار 20 ساڵیه‌وه‌یه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، به‌هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌رزكه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌، چوار له‌ خوێندكاره‌كان له‌ نهۆمی چواره‌می باڵه‌خانه‌كه‌وه‌ خوێیان فڕێداوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆی به‌هێزی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌كه‌شیان سیانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia سکای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket