riklam

هه‌موو زه‌یتێكی زه‌یتون بۆ سوركردنه‌وه‌ نابێت

هەمەرەنگ 09:28 AM - 2019-05-25
.

.

زه‌یتی زه‌یتون به‌یه‌كێك له‌ گرنگترین و باشترین جۆری زه‌یتی رووه‌كی هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه‌ كۆمه‌ڵێك سوودی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ پسپۆرانی خۆراك رایان وایه‌ به‌ به‌رده‌وامی زه‌یتی زه‌یتون به‌كاربێت به‌ڵام به‌ پێی رێنمای سه‌لامه‌تی خۆراك چونكه‌ زه‌یتی زه‌یتون هۆكاره‌ بۆ به‌هێزبوونی دڵ و رێگری كردن له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌و جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ و نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر(له‌بیر چوونه‌وه‌) و به‌رگری له‌ش بۆ رێگری له‌ شێر په‌نجه‌، كۆلسترۆڵی زیان به‌خش داده‌به‌زێنێت و هۆكاره‌ بۆ پێدانی كۆلسترۆڵی پێویست به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ .

زه‌یتی زه‌یتون دوو جۆری هه‌یه‌.

(Extra Virigin oil )

بۆ خواردنه‌ سارده‌كان به‌كاربێت به‌ تایبه‌تی زه‌ڵاته‌و مقبلات یان بۆ ئه‌و خۆراكانه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌رزیان پێویست نییه‌، به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره‌ له‌ زه‌یتی زه‌یتون بۆ سوركردنه‌وه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت چونكه‌ به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌رز ناگرێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نابێت پله‌ی گه‌رمی زه‌یتی زه‌یتون بۆ سه‌رو 120 م به‌رزبێته‌وه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ست دانی سوده‌كانی زه‌یته‌كه‌ و تێكچونی پێكهاته‌ی زه‌یته‌كه‌ و پله‌ی ترشێتی ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی هایدرۆكسید و كیتۆنه‌كان و كحول ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونی مادده‌ی دژه‌ ئۆكسێنه‌كان و زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت بۆیه‌ نابێت ئه‌م جۆری زه‌یتی زه‌یتونه‌ بۆ سوركردنه‌وه‌ به‌كاربێت.

 (pomace olive oil)

ئه‌م جۆره‌ به‌كاردێت بۆ سوركردنه‌وه‌ و به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی ده‌گرێت و باشترین زه‌یته‌ بۆته‌ندروستی مرۆڤ.

PUKmedia راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

 

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket