riklam

ئه‌ڵمانیا قاچاغچییه‌ عیراقییه‌كان ده‌ستگیر ده‌كات

جیهان 11:03 PM - 2019-05-24
.

.

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ھه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ ده‌ستگیركردنی قاچاغچییه‌ عیراقییه‌كان ده‌ستپێكردووه‌.

ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران‎ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ھه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و قاچاغچیه‌ عیراقیانه‌ ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ بازرگانی به‌ مرۆڤ و چه‌ك و مادده‌ی ھۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن، ھاوكات داواكاریی گشتیی شاری ئێسن له‌ ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، له‌ دوو رۆژی رابردوودا ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ پشكنینی ماڵی گومانلێكراوه‌كان. 

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن دژی چه‌ند گروپێكی گه‌وره‌ كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شاری كۆلن و خۆرئاوای ئه‌ڵمانیا تاوانی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ و بازرگانی به‌ چه‌ك و ماده‌ی ھۆشبه‌ر و ساخته‌كردنی ناسنامه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ھه‌روه‌ھا له‌ ئێستادا پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و قاچاغچییانه‌ ھیچ ھاوكارییه‌كی دارایی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانیان كردووه‌ یاخود نا.

ھه‌ر له‌و ھه‌ڵمه‌ته‌دا به‌ سه‌دان كه‌س له‌ ھێزه‌كانی ئاسایش و یه‌كه‌ تایبه‌تییه‌كان و لێكۆڵه‌ره‌وان به‌شداریان كردووه‌، كه‌  ئامانج لێی دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌.

PUKmedia كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket